دۆزینەوەی مۆمیایەكی تەمەن 800 ساڵ لە پێرۆ

دۆزینەوەی مۆمیایەكی تەمەن 800 ساڵ لە پێرۆ

 

 

 

شوێنەوارناسان لە قەراغی لیمای پایتەختی پێرۆ مۆمیاییێكیان دۆزییەوە کە بەلایەنی کەم تەمەنی 800 ساڵ دەبێت.

بەپێی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پاشماوەی ئەم مۆمیایە كە ڕەگەزەكەی نادیارە، پێ دەچێت ئەم کەسە لە کوێستانەکانی ئەندس ژیابێت.

بەوتەی پرۆفیسۆر پیتەر ڤان دالین لونا، تایبەتمەندیی سەرەکی ئەم مۆمیایە ئەوەیە کە هەموو تەرمەکە پێچراوەتەوە و دەستەکان و دەموچاویان داپۆشیوە کە لەوانەیە بەشێک بووبێت لە نەریتە ناشتنە ناوخۆییەکانیان.

هەروەها لەگەڵ بە خاك سپاردنی مۆمیاییەكە، کەلوپەلی بەردینیشیان لەكەڵ دانا بوو.

لە ساڵی 2006دا، مۆمیایێك بەناوی خاتوو کائۆ لە شوێنەوارناسی ئەل برۆخۆ لە ناوچەی لا لیبێرتادیی پێرۆ دۆزرایەوە.  مەزەندە دەکرێت لە ساڵی 450ی زایینی کۆچی دوایی کردبێت و لەوانەیە یەکێک بێت، لە فەرمانڕەواکانی شارستانی مۆچێ.  پێش دۆزینەوەی ئەم مۆیا 1500 ساڵەیە، وابیر دەکرایەوە کە تەنها پیاوان لە کلتوری مۆچێدا دەبنە فەرمانڕەوا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top