جوانی و سەرنجڕاكێشیی جەستەت بپارێزە

جوانی و سەرنجڕاكێشیی جەستەت بپارێزە

جوانیی لەشولارت هێمای جوانیتە، بۆ ئەوەی جەستەیەكی ناسك و سەرنجڕاكێشت هەبێت، پێویستە پارێزگاری لە جوانی و كێشیی خۆت بكەیت، بەهۆی ئەوەی لەم سەردەمەدا خانمان شۆخ و شەنگ و بە جەستەی باریك و لاواز بەناوبانگن، ڕیجیم و وەرزشكردن و كەمخواردن، هەنگاوی سەركەوتوون بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە، بەم چەشنە شێوەیەكی نایاب و جوانت بۆ درووست دەبێت، كەم خواردن ڕێگەیەكی بێ زیانە و سەركەوتووانەیە بۆ ئەوەی جوانیی جەستەت بپارێزیت، واچاكە ڕۆژانە ژەمە خواردنەكانت لە كات و ساتی خۆیاندا بن، بەڵام هێندە پاڵەپەستۆ لەسەر خۆت دروست مەكە كە جەستەت لاواز بێت، هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی برسیكردنی خۆتەوە كێشت دابەزێنیت، بەتایبەت ژەمی بەیانیان كاتێك جەستەت برسی دەبێت، چەوری و ڤیتامینی زۆر لە دەست دەدەیت، بەم ڕێگەیە جەستەت خۆی لە كۆكردنەوەی چەورییەكان دەپارێزێت. هەروەها وەرزشكردنی ڕۆژانە، لە دەرەوە، یان لە ماڵدا، هۆكارێكی خێرایە بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستەت، خۆت لە خواردنی چەور بە دوور بگرە، چونكە كاتێك جلەكانی پێشووت لەبەر دەكەیت و بە بەرتەوە ناچن، دەبنە مایەی خەم و خەفەت و هەست دەكەیت كە قەڵەو بوویت، با هەمیشە جەستەت ڕێك و باریك بێت، جگە لەوەی جوان و سەرنجڕاكێشە، هەروەها هەموو جلێكیشی بۆ دەبێت.

 

Top