ئەنجامی پۆزەتیڤی هەڵە و نێگەتیڤی هەڵە لە تێستی PCRدا

ئەنجامی پۆزەتیڤی هەڵە و نێگەتیڤی هەڵە لە تێستی PCRدا

 بە ڕای پسپۆڕان تێستی PCR هەرگیز تا ڕێژەی 100% جێگای متمانە نییە، چونكە ئەنجامی نێگەتیڤی هەڵە False negatives و پۆزەتیڤی هەڵە False positives لە تێستەكەكاندا بەدی كراون. ئامارە پزیشكییە نێودەوڵەتییەكان جەختیان كردووەتەوە كە ئەنجامە ڕاستەكانی تێستی PCR كە جێگای متمانەیە، بریتین لە 70% و، ڕێژەی ئەنجامە نێگەتیڤە هەڵەكان بریتین لە 30%ی تێستەكان. ئەنجامی نێگەتیڤی هەڵە لە كەسێكدا، واتە ئەو كەسە لە ڕاستیدا تووشی كۆڤید19 بووە و ڤایرۆس بۆ كەسانی دیكە دەگوازێتەوە و، خۆی لە كەسانی دی جیا ناكاتەوە، كەچی تێستی PCRی پۆزەتیڤی هەڵە لە كەسێكدا، واتە ئەو كەسە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووە، بەڵام بە تووشبوو هەژمار دەكرێت، بۆیە ناچار خۆی لە كەسانی دیكە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ جیادەكاتەوە و چارەسەر وەردەگرێت.

 

Top