ناوبانگ باجی قورسی هه‌یه‌

ناوبانگ باجی قورسی هه‌یه‌

ناوبانگ و ناسراوی و دەوڵەمەندی زۆر جار باجی خۆی هەیە، باجەكەش هەندێك جار قورسە و دەگاتە ڕادەی گیانلەدەستدان، هەندێك جاریش دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین گرفت و ئاستەنگی بێ كۆتایی، ئەمەش پەیوەندی بە هێز و ئاستی ڕۆشنبیری و تێگەیشتنی هونەرمەندەكەوە هەیە، بۆیە ئاساییە ئەگەر ببینین هەندێك لە هونەرمەندان مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی دەروونی لێ دەكرێت و، ئەگەر تووشیش نەبن، ئەوا بەشێك لە میدیاكان هەواڵی تووشبوونیان بە نەخۆشیی دەروونی بڵاو دەكەنەوە.
هەندێك جار ئەستێرەكان هەر لە منداڵییەوە تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون و، كاتێك ناوبانگ پەیدا دەكەن، ئەوا بە باشی سەرهەڵ دەدات، هەندێكی دیكەشیان دوای دەوڵەمەند بوون و ناوبانگ پەیداكردن تووشی دەبن، هەروەها هەندێك جار هونەرمەندان زیاد لە پێویست گرنگی بە كەسایەتیی خۆیان دەدەن، تا دەگاتە ئاستی تووشبوون بەم نەخۆشیانە.
جان كلاودیۆ ڤاندام، دیمی لاڤاتۆ و كاسرین زیتا جۆنز تووشی نەخۆشی (دوانە جەمسەر بوون، میل گیبسۆن دوچاری حاڵەتێكی توندی خەمۆكی بووەتەوە، جیم كاری چارەسەری دژە خەمۆكیی بەكار دەهێنا، برۆك شێڵدز دوای منداڵبوون بیری لە خۆ كوشتنیش كرووەتەوە، ئیما سومبسۆن و زیك باف تووشی نەخۆشیی خەمۆكی بوو‌ن، شیرلی كرۆ تووشی حاڵەتێكی توندی دڵەڕاوكێ بووە، پیتی وینتز گەیشتە ئەو ڕادەیەی بەهۆی ماددە هۆشبەرەكانەوە بیری لە خۆكوشتن كرووەتەوە، جۆن هاندوای بەهۆی لە دەستدانی باوكی تووشی دڵەڕاوكێیەكی درێژخایەن بووەتەوە، ئاشلی جود كتێبێكی دەربارەی تووشبوونی بە دڵەڕاوكێ نووسی، دیڤید بێكهام تووشی دوودڵییەكی زۆر بووە و، خۆی دانی بەوەدا ناوە ئەم نەخۆشییە ناچاری دەكات ڕۆژانە چەندین جار ماڵەكەی خۆی ڕێك بخات، بۆ ئەوەی ببێتە ژوورێكی نموونەیی.
سەرچاوە: گولولی

Top