بە سەدان كەس لە پێشوازیی كوڕەكەی شارۆخاندا بوون

بە سەدان كەس لە پێشوازیی كوڕەكەی شارۆخاندا بوون

دوای دەستگیركردنی بۆماوەی (٢٨) ڕۆژ لە بەندیخانەی (ئارسەر ڕۆد) بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، ئاریانخانی كوڕی شارۆخانی ئەستێرەی بۆڵیۆد بە كەفالەت ئازاد كرا، لەكاتی ئازادكردنیدا بە سەدان كەس لە هەوادارانی شارۆخان و خۆی و هاوسەرەكەی و چەندین كەناڵی تەلەفزیۆنی و ڕۆژنامەنووسان، لە پێشوازییدا بوون، بە سەدانی دیكەش لە نزیك ماڵی شارۆخان چاوەڕێی بوون.
كوڕەكەی شارۆخان بە كەفالەت ئازاد كرا، دوای ئەوەی دانیشتنی گوێگرتن لێی دواخرا و پارێزەرەكانیشی هەوڵی ئەوەیان دەدا، كە بیسەلمێنن هیچ بەڵگەیەكی بەهێز لە دژی نییە، تیمی پارێزەران ئەوەیان ڕاگەیاند كە ئاریانخان بە هەڵە دەستگیركراوە و، بۆ ماوەی بیست ڕۆژ لە زینداندا ماوەتەوە، بەبێ ئەوەی دایك و باوكی بتوانن چاویان پێی بكەوێت و، بێ ئەوەی هۆیەك هەبێت بۆ دەستگیركردنی.
رۆژی حەوتی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، لە شاری مۆمبای لەگەڵ حەوت كەسی دیكە بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر لەسەر كەشتییەك دەستگیركران، كە بەرەو ویلایەتی جوا بەڕێ كەوتبوو، لەم بارەوە پۆلیسی هەرێمی ڕایگەیاند: ئاریانخان بەردەوام مادە قەدەغەكراوەكانی بەكارهێناوە و، لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ چەند كەسێك لە دەرەوە، كە پێدەچێت باندی بە قاچاغبردنی مادەی هۆشبەر بووبن.
نووسینگەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان (NCB) لەگەڵ سێ كەسایەتیی دیكەی ناسراو لە هەمان كەیسدا، دەستی بە لێكۆڵینەوەكانی كردووە، لەوانە خانمە ئەكتەری هیندی (ئەنانیا باندی) دوای پشكنینی مۆبایل و كۆمپیۆتەرەكەی بۆ گێڕانەوەی چەند فایلێكی سڕاوە، كە دەیسەلمێنن ئەویش بەشدارە لەو كەیسە، لەوانەش چەندین گفتوگۆی تۆماركراوی نێوان ئەنانیا و ئاریانخان.

سەرچاوە: https://www.aljazeera.net/news/arts

Top