فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلمدا

فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلمدا

فیلمی سینەمایی كوردی «زاڵاوا» لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد «ئەرسەلان ئەمیری» لەم ماوەیەدا لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلمی (فیلادێلفیا، هۆنگ كۆنگ، مەكزیك» و ساوپۆلۆ) نمایش كرا، هەروەها لە بەشی پێشبڕكێی «سینەمای كوردی» لە هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» نمایش دەكرێت.
مەنسوور جیهانی

فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلمدا

فیلمی سینەمایی زاڵاوا (Zalava) لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەكانیدا لە ڕۆژانی 24 و 31ی ئۆكتۆبەری 2021 لە بەشی «ئاسۆی ئێران» لە 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فیلادێلفیا (Philadelphia) لە شاری فیلادێلفیا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە وڵاتی ئەمریكا نمایش كرا.
ئەم بەرهەمە كوردییە لە بەرهەمهێنانی خاتوو «سەمیرا بەرادەری» و «ڕوحوڵا بەرادەری» هەروەها لە ڕۆژانی 28ی ئۆكتۆبەر و شەشی نۆڤەمبەری 2021 لە بەشی Crake لە هەژدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی «فیلمە ئاسیاییەكان» لە وڵاتی هۆنگ كۆنگ چووە سەر پەردە.
«زاڵاوا» لە نووسینی هاوبەشی خاتوو ئایدا پەناهەندە و خاتوو تەهمینە بەهرام و «ئەرسەلان ئەمیری» لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەكانی خۆیدا لە یەكەمین نمایشی لە ئەمریكا ی لاتین لە بەشی پێشبڕكێی «دەرهێنەرە نوێیەكان» لە چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «ساوپۆڵۆ» São Paulo لە وڵاتی بەرازیل نمایش كرا.

فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلمدا

ئەم فیستیڤاڵە كە گرینگترین ڕووداوی سینەمایی ئەمریكا ی لاتینە، لە ڕۆژانی 21ی ئۆكتۆبەر تاسێی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری «ساوپاولۆ» لە وڵاتی بەرازیل بەڕێوە چوو.
فیلمی سینەمایی «زاڵاوا» یەكەمین بەرهەمی بڵندی سینەماكاری كورد «ئەرسەلان ئەمیری» لە درێژەی بەشدارییە جیهانییەكانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مۆربیدۆ (Morbido) گرینگترین فیستیڤاڵی فیلمە تۆقێنەرەكانی ترس و فەنتازیا لە ئەمریكا ی لاتین نمایش كرا و، بۆ بەدەستهێنانی كەللەسەری زیوین ئەم ڕووداوە سینەماییە لەگەڵ چەندین فیلم لە ڕكابەریدا بوو.
ئەم ڕووداوە سینەماییە بە مەبەستی ناساندنی بەرهەمە جیاوازەكانی سینەمایی ژانڕی دەگمەن لە سەرتاسەری جیهاندا، هەموو ساڵێك بە بەشداریی فیلمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر، لە ڕۆژانی 28ی ئۆكتۆبەر تا سێی نۆڤەمبەری 2021 لە شاری مەكزیكۆسیتی لە وڵاتی مەكزیك بەڕێوە دەچێت.
هێمای فەرهەنگیی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «مۆربیدۆ» جەژنی مردووەكانی مەكزیكە، كە تەندیسێكی كەللەسەریی زیوین وەك خەڵاتی فەرمیی ئەم ڕووداوە سینەماییە، بە براوەكان دەدرێت.
«زاڵاوا» لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی «سینەمای كوردی» لە هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆك نمایش دەكرێت. ئەم ڕووداوە سینەماییە لە چوارچێوەی فیلمە بڵندە سینەماییەكان، كورتە فیلم و بەڵگەفیلمەكان لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە: بەشی پێشبڕكێی سینەمای جیهان، بەشی پێشبڕكێی سینەمای كوردی، بەشی ڕوانینێك بە سینەمای جیهان، بەشی پانۆرامای سینەمای كوردی، بەشی نمایشی تایبەت و ...هتد لە ڕۆژانی 15 تا 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی «كۆنگرە»ی زانكۆی دهۆك و هەروەها لە هۆڵە سینەماییەكانی ناوەندی مازی مۆڵ لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت.

فیلمی سینەمایی زاڵاوا لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكانی فیلمدا

ئەم فیلمە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە گوندی شیانی شاری سنە و خوڕەم ڕوود لە پارێزگای هەمەدان لە 49 ڕۆژدا بە بەڕێوەبەرایەتیی وێنەگرتنی «محەمەد ڕەسووڵی» وێنەگیراوە و، كۆمەڵێك لە ئەكتەرە ناودارەكانی سینەمای ئێران و كوردستان، لەوانە: نەوید پوورفەرەج، پووریا ڕەحیمی سام، خاتوو هودا زەینولعابدین، باست ڕەزایی، شاهۆ ڕۆستەمی، فەرەیدوون حامیدی، ساڵح ڕەحیمی و زاهید زەندی و هەروەها ئەكتەرەكانی شانۆ و تەلەڤیزیۆنی كوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.
«زاڵاوا» كە لە لایەن كۆمپانیای سینەمایی دانیماركی لێڤێڵك (LevelK) لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە، لە یەكەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی هەفتەی ڕخنەگران (Critics› Week) لە حەفتاوهەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز (Venice) لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایش كرا و، توانی خەڵاتی فیپڕشی (FIPRESCI) واتە «فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕخنەگرانی سینەما» بە ناونیشانی باشترین فیلمی سێ بەشی ڕۆژەكانی ڤێنیز و هەروەها خەڵاتی گەورەی هەفتەی ڕخنەگران بەدەست بهێنێت.
«زاڵاوا» كە بە پشتیوانی فرۆم فیلمی هۆنگ كۆنگ (HAF) ماڵی فیلمی كۆریای باشوور(KOFIC) بەشداریی ڕێكخراوەی سینەمایی فارابی لە ئێران و، هەروەها دانانی سەرمایەی كۆمپانیای سینەمایی تووبا فیلم (Touba Film) بەرهەم هاتووە، هەروەها لە بەشی پێشبڕكێی شەپۆلی داهاتوو (Next Wave) لە هەژدەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فانتاستیك فێست (Fantastic Fest) لە وڵاتی ئەمریكا نمایش كرا و، توانی خەڵاتی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە بەدەست بهێنێت.

Top