ســەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی كردەوە

ســەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی كردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی لەبارەی كردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی رابردووی تیرۆریستانی داعش، لە سنووری كۆلەجۆ کە تێیدا ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و برینداربوون بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/11/2021، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە: "زۆر بەداخەوە كە لە شەوی ڕابردوودا لە ئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستیی تیرۆریستانی داعش، لە سنووری كۆلەجۆ ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان لە كاتی ئەركی پیرۆزی خۆیاندا شەهید و بریندار بوون، پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكانمان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم گیانی ئەو شەهیدانە بە بەهەشتی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارن دەخوازم".

دەشڵێت: "شەهیدبوون و قوربانیدان لەپێنا و پاراستنی خاك و نیشتیماندا ئەوپەڕی شانازی و سەربەرزییە، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شەڕی دژی داعش و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان".

Top