ســـەرۆک بــارزانی پـێـشوازی لــە بـاڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

ســـەرۆک بــارزانی پـێـشوازی لــە بـاڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەسەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھونت کونسوڵی بریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕال و ، ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقی بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆر تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.

Top