كاریگه‌ری زمانی جه‌سته له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی كار
زمانی جه‌سته وه‌كو په‌یوه‌ندیێكی نازاره‌كی له نێوان دوو تاك یان كۆمه‌ڵێك كه‌سدا به‌كارده‌هێندرێت، كه جۆرێكه له په‌یوه‌ندی ناده‌نگی تێیدا هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ده‌بیندرێت و، به‌كاردێت له گه‌یاندنی زانیاری كه تێیدا ڕه‌چاوی ڕه‌فتاری تاك ده‌كرێت، وه‌ك جوڵه‌ی جه‌سته، تۆنی ده‌نگ، ده‌ربڕینی ده‌م و چاو، جوڵه‌ی چاو و به‌كارهێنانی ده‌سته‌كانی، شێوازی وه‌ستانی یان دانیشتنی كه له‌لایه‌ن تاكه‌وه ده‌رده‌بڕدرێن.
هه‌روه‌كو ده‌زانین چاوپێكه‌وتنی كار لایه‌نێكی گرنگی ژیانی هه‌موو كه‌سێكه، لێره‌شدا زمانی جه‌سته ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له كاتی چاوپێكه‌وتندا، ئه‌مه ساتێكی ژیانه كه ده‌كرێت هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتن یان پاشه‌كشه له ژیان بێت، كه‌واته شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له چاوپێكه‌وتنی كاردا زۆر گرنگه.
له‌م وتاره‌دا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی زمانی جه‌سته له كاتی چاوپێكه‌وتنی كار، زمانی جه‌سته بریتییه له جوڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ وه‌ك گوزارشته‌كانی ده‌م و چاو، جووڵه‌ی قاچه‌كانی، له‌راندن و چووڵه‌ی سه‌رو شانه‌كاننی، شێوازی ڕۆیشتن، شێوازی دانیشتن، چۆنییه‌تی ڕاوه‌ستانی، به‌رزوو نزمی له تۆنی ده‌نگ، جووڵه‌ی چاوه‌كانی، به‌كارهێنانی ده‌سته‌كانی و ئاماژه‌ی ده‌سته‌كانی، زمانی جه‌سته گرنگه بۆ ناساندنی كه‌سیێتی تاكه‌كان، چونكه هه‌سته‌كان به‌شێوه‌یێكی نه‌خوازراو ده‌ده‌نه به‌رامبه‌ر، به نموونه تۆ هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌یت یان نا ئارام و بێزاریت، تێگه‌یشتنمان له زمانی جه‌سته وامان لێده‌كات كه نزیكتر ببینه‌وه له كه‌سانی ده‌ورووبه‌ر، ئه‌مه‌ش وزیێكی به‌هێزت پێ ده‌به‌خشێت له‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌ند له‌تۆ تێگه‌یشتوون و چه‌ند لێت تێنه‌گه‌یشتوون یان په‌سه‌ندی لایان یان نا په‌سه‌ندی، زمانی جه‌سته هۆكارێك نیه كه‌تۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بناسی، به‌ڵكو ڕێگایێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به‌باشی خۆت بناسی.
زانایانی بواری ده‌رونناسی بڕوایان وایه ٥٥٪ تێگه‌یشتن و په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كان به زمانی جه‌سته دروست ده‌بێت. وه له (٥٠-٨٠٪) زانیاریه‌كان و كاردانه‌وه ده‌روونییه‌كان به زمانی جه‌سته‌وه ده‌رده‌بڕدرێت و ده‌گاته كه‌سی به‌رامبه‌ر، زانستی زمانی جه‌سته ده‌رفه‌تی شیكردنه‌وه‌ی هه‌ست و كاردانه‌وه‌ی ده‌روونییه‌كانی كه‌سی به‌رامبه‌رمان ده‌داتێ به‌بێ گفتوگۆ، وه زمانی جه‌سته ئه‌و هه‌ست و كاردانه‌وانه ده‌رده‌بڕێت كه زمان نایه‌وێت بیڵێت، كه‌سێك كه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، زۆرجار له‌بیرده‌كات و نازانێ كه ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی جێگه‌ی تێبینین، زمانی جه‌سته له‌و كاته‌دا دێته ئاخاوتن به‌شێوه‌یێكی خۆنه‌ویستانه هه‌سته شاراوه‌كانی ناخی بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕردرێت، كاتێك ئێمه په‌یوه‌ندی به ده‌ووروبه‌رمانه‌وه ده‌كه‌ین له‌٧٪ وشه‌كان كاریگه‌رن، له‌٣٨٪ له‌ڕێی تۆنی ده‌نگ وه له ٥٥٪ زمانی جه‌سته كاریگه‌رن له‌سه‌ر ڕاوبۆچوونی كه‌سی به‌رامبه‌ر وه گوزارشت ده‌كات له‌سه‌ر ڕاو بیروبۆچوون و كاردانه‌وه ده‌روونییه‌كان ده‌كات.
وه‌رگرتنی زانیاری و شاره‌زایی له‌بواری په‌یوه‌ندی نازاره‌كی وامان لێده‌كات چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا ببیته ئه‌زموونێكی نوێ و به‌سوود، له كاتی چاوپێكه‌وتنێكدا، گرینگ‌ترن شت ئه‌وه‌یه كه ئاگاداری زمانی جه‌سته بین وه چۆن به باشی چاوپێكه‌وتن ئه‌نجام بده‌ین، چونكه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن چاوپێكه‌وتنكه‌ر له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا وا باشه لایه‌نه به‌هێزه‌كانی خۆت نیشان بده‌یت، وه‌كو ده‌ركه‌وتن به‌شێوازێكی گه‌رم گوڕ، متمانه، باوه‌ڕبه‌خۆبوون و به به‌هێزه‌وه ده‌ربكه‌ویت.
كه‌واته زمانی جه‌سته له‌كاتیــی چاوپێكه‌وتنی كاردا گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له‌ژیانی هه‌موو كه‌سێكدا، چونكه شێوازی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی كاردا زۆر گرنگه، زۆرجار ده‌كرێت له كۆتاییدا زمانی جه‌سته‌مان بێت كه بڕیار بدات كه كاره‌كه به‌ده‌ست بهێنین یان نا. چه‌ندین نیشانه‌ی گرنگ هه‌یه كه جه‌سته‌مان ده‌یدات له كاتی چاوپێكه‌وتننه‌كه‌دا كه چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه چاودرێری ده‌كات:
یه‌كه‌م: جل و به‌رگ: جل و به‌رگ ده‌توانێت زۆر شت ده‌رباره‌ی تۆ بڵێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كه‌ت و متمانه به‌خۆبوون، وا پێویسته بۆ چاوپێكه‌وتنی كار جلێكی بازرگانی بپۆشیت بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ت به‌خۆ بێت، وه‌گرینگیدان به ڕووكه‌شی جه‌سته، ستایلی قژ، خاوێنی پێڵاوه‌كان زۆر گرنگه هه‌روه‌ها خۆت به‌دوور بگره له بۆنی قوڕس له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا.
دووه‌م: سڵاوكردن: له‌كاتی چوونه ژووره‌وه هه‌وڵبده به‌هێمنی بڕۆیته ژووره‌وه، وه‌ستانێكی ڕاست وه سه‌رت به‌رزبكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پێـت به‌توندی له‌سه‌ر زه‌وی بچه‌قینه، له پاشان سڵاو كردن به‌ده‌ستی ڕاست هه‌ستێكی باش دروست ده‌كات له كاتی چاوپێكه‌وتنی كاره‌كه، سڵاو له چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه بكه به‌ده‌ست لێدانێكی كورت و به‌هێز (هاوشان) ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه تۆ دڵنیایت، ئێمه چه‌ندین په‌یوه‌ندیمان هه‌یه له‌كاتی سڵاوكردندا وه‌كو په‌یوه‌ندی گه‌رم، كه‌سی، گشتی، كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته ئێمه له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی كاردا په‌یوه‌ندی كه‌سی دروست بكه‌ین، واتا مه‌ودای نێوان داواكاره‌كه‌و چاوپێكه‌وتنكه‌ركه له ٦٠ كه‌مترو له ١٢٠-١٢٥ سانت زیاتر نه‌بێت، وه له‌كاتی سڵاوكردن په‌یوه‌ندی چاوت به‌هێز بكه‌و له‌گه‌ڵ زه‌رده‌خه‌نه‌یێكی دۆستانه، ئه‌مه واده‌كات وا ده‌ربكه‌ویت كه كه‌سێكیت بڕوات به‌خۆ هه‌یه و خۆشحاڵیت به‌بینی كه‌سێكی نوێ.
سێیه‌م: زه‌رده‌خه‌نه: ئه‌وه پیشان ده‌دات كه متمانه‌ت به‌خۆ هه‌یه، كه‌سێكی باوڕپێكراویت، دڵسۆزیت ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ت یان متمانه‌ت به بیرۆكه‌و لێهاتووه‌كانی خۆت هه‌یه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه تۆ كه‌سێكی دڵخۆشكه‌رت هه‌یه بۆ كاره‌كه‌ت.
چواره‌م: دانیشتن: دڵنیابه كه له‌وه‌ی زۆر به‌باشی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ت دانیشتی، وه دانیشتنی ڕاست و كراوه له به‌رامبه‌ر چاوپێكه‌وتنكه‌ر ئه‌وه نیشان ده‌دات كه كه‌سێكیت دڵنیای و متمانه‌ت به‌خۆ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه‌ت لار بوو ئه‌وا واده‌رده‌كه‌وێیت به‌رگری ده‌كه‌یت له‌قسه‌كانی چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه یان بێزاری ده‌رده‌بڕیت له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه، شێوازی دانیشتن گرنگه نابێت به‌شێوازێك دابنیشی كه‌جووڵه‌ی نه‌بێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا نابێت جووڵه‌ی زۆر بێت، هه‌وڵبده له یه‌ك خاڵدا بمێنیته‌وه ئه‌گه‌رنا له‌وانه‌یه چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه وا تێبگات كه بێزار بوویت یان بێ ئارامی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا.
پێنجه‌م: به‌كارهێنانی ده‌ست: ده‌كرێت به ڕێگایێكی كاریگه‌ر دابندرێت بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وشته‌ی كه ده‌یڵێیت، به‌ڵام نابێت زیاده‌ڕۆی بكرێت له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا. ده‌سته‌كانت له ده‌م و چاوت به‌دووربگره له‌كاتی قسه‌كردن یان گوێگرتن چونكه ناڕه‌حه‌تی و تووڕه‌ی پیشان ده‌دات. وه هه‌وڵبده زۆربه‌ی ئاماژه‌كانت به‌ده‌ستی ڕاست بێت. ده‌سته‌كانت كراوه‌بن. له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا كاتێك چاوپێكه‌وتنكه‌ره قسه‌ده‌كات واباشه سه‌ر لقاندنێك هه‌بێت مانای گرنگیپێدان دێت یان قسه‌كانی چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه به‌لاته‌وه گرنگه، یاخود خواركردنه‌وه‌ی سه‌ر به لایه‌ك مانای گرنگیپێدانی قسه‌كانی چاوپێكه‌وتنكه‌ره ده‌گه‌ینێت.
شه‌شه‌م: چاو: چاو به یه‌كێك له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی زمانی جه‌سته دائه‌ندرێت، له‌وه دڵنیابه به ته‌واوه‌تی سه‌یری چاوه‌كانی چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه ده‌كه‌یت، چونكه ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه كه گوێ له‌قسه‌كانی ده‌گریت و قسه‌كانت به‌لاوه گرنگه. پێویسته دووربكه‌ویته‌وه له سه‌یركردنی بێ ئامانج له ده‌وروبه‌ری ژووره‌كه یان سه‌یركردنی كات، چونكه ئه‌مه نیشان ده‌دات كه كه‌سێكیت سه‌رقاڵیت یان بێزاریت. چاو په‌یوه‌ندیێكی گرنگی هه‌یه له كاتی چاوپێكه‌وتنی كار چونكه متمانه‌و دڵسۆزی بۆكاره‌كه‌ت و دۆستایه‌تی دروست ده‌كات.
حه‌وته‌م: ده‌ربڕینی ده‌م چاو: كرداری ده‌ربڕینی ده‌م و چاوت دۆستانه بكه، ده‌ربڕینی ده‌مو چاو جووڵه‌ی ئه‌رێنر دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات چاوپێكه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بده‌یت، چونكه وه‌ك ئه‌وه وایه گه‌رم گوڕی بده‌یت به هه‌موو شتێك تۆ ده‌یڵێیت، ده‌ربڕینی ده‌م و چاو نه‌ك ته‌نها له‌كاتی قسه‌كردن گرنگه به‌ڵكو له‌كاتی گوێگرتنیش گرنگه، چونكه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه قسه‌كانی چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌ت به‌لاوه گرنگه.
هه‌شته‌م: به‌خێرایێكی به‌رده‌وام قسه بكه: قسه‌كردن به‌ڕوونی له‌گه‌ڵ چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه باشترین ڕێگایه بۆ تێگه‌یشتن له په‌یامه‌كه‌ت، وه له‌هه‌مان كاتدا ڕاوه‌ستان له‌كاتی گونجاو، ئه‌مه واده‌كات چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه باشتر لێت تێبگات، وه ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ت ده‌رببڕه، هاوكات وه‌سفی خۆت بكه‌و باسی پلانه‌كانی داهاتووت بكه، ئه‌مه ئه‌بیته یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه به‌ده‌ستبهێنیت.
گرنیگترین شت ئه‌وه‌یه له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی كاردا نابێت داواكار لاسایی جووڵه‌و ڕه‌وشته‌كانی چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا په‌یوه‌ندی نازاره‌كی پڕۆسه‌یێكی زۆر ئاڵۆزه كه وشه‌و تۆنی ده‌نگ و جوڵه‌ی جه‌سته له خۆ ده‌گرێت. زمانی جه‌سته لایه‌نێكی گرینگی چاوپێكه‌وتنه. زۆرجار له بیرت ئه‌چیته‌وه، به‌ڵام زۆر گرینگه بیرت بمێنێته‌وه، به‌كارهێنانی لای ڕاستی له‌ش له زمانی جه‌سته‌دا واده‌كات زیاتر به بڕوابه‌خۆبوونه‌وه ده‌ربكه‌ویت.
زمانی جه‌سته ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌كاتی چاوپێكه‌وتنی كار، كه ئێمه به‌كارده‌هێنین جێگای تێبینین له‌لایه‌ن چاوپێكه‌وتنكه‌ره‌كه، بۆ ئاشكراكردنی هه‌سته‌كانمان به‌شێوازێكی ڕاسته‌قینه، كه تێبینی ده‌ربڕینی ده‌م و چاوه‌كان، چۆنیه‌تی جوڵاندنی چاوه‌كانمان، وه ئه‌وشتانه‌ی كه سه‌رنجی ده‌ده‌ین، جل وبه‌رگ، هه‌ناسه‌دانمان، تۆنی ده‌نگ، شێوازی دانیشتن، چۆنیه‌تی سڵاوكردن، ده‌م و چاو، شێوازی ڕاوه‌ستان و به‌كارهێنانی ده‌سته‌كانمان. ئه‌مانه و چه‌ندین شتی تر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یاخود نا، ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین به‌ڕێژه‌ی ٥٥٪ زمانی جه‌سته ده‌توانێت زانیاریه‌كان بگوازێته‌وه بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر له ڕێگه‌ی ئاماژه‌كان.
زۆرجار زمانی جه‌سته جه‌خت له‌سه‌ر قسه‌كانت ده‌كاته‌وه وه زیاتر كه‌سی به‌رامبه‌ر لێت تێده‌گات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌ربڕینی هه‌سته شاراوه‌كانی ناخمانه، وه‌ده‌كرێت له هه‌موو شوێنێك تێبینی زمانی جه‌سته بكرێت به نموونه له‌كاتی گفتوگۆی ئاسای، پانێڵ، كۆبوونه‌وه، گفتوگۆی گرووپ، گفتوگۆی فه‌رمی و له‌كاتی چاوپێكه‌وتندا، هه‌موو ئاماژه‌كان جێگای تێبینین بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر له ڕێگه‌ی ئاماژه‌كانی جه‌سته‌وه.
تێبینی: سوود له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌یوه‌ستی زانستی (كوردی و ئینگلیزی) وه‌رگیراوه.
ئیمان محمد شێركاوه‌یی