كۆڤید19 چی لە سییەكانت دەكات؟

كۆڤید19 چی لە سییەكانت دەكات؟

ڤایرۆسی كۆرۆنا تەنیا لە ڕێگای لووت، یان دەم، یان چاوكانەوە دەچێتە ناو لەش، ڤایرۆسەكە دەچێتە ناو خانە و لەوێدا گەشەدەكات و ژمارەی زیاد دەكات، ئینجا پەلاماری خانە نزیكەكان دەدات، ڤایرۆسی كۆرۆنا هەوكردن لە بەشی سەرەوە و بەشی خوارەوەی ڕێڕەوی هەناسەدا دروست دەكات و، لەوانەیە بگاتە شانەی سییەكان Pneumonia و سیكڵدانۆچەكەكان Alveoli. هەوكردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی ئاوسان لە بۆرییەكانی هەوا و بەشێكی سییەكاندا، پاشان لەوانەیە كە هەموو بەشەكانی سییەكان بگرێتەوە، سەرەتا نیشانەكان بە سووتانەوەی قوڕگ و كۆكەیەكی وشك دەست پێ دەكەن، پاشان گرفت لە هەناسەدا، لە حاڵەتە سەختەكاندا هەوكردن لە هەردوو سییەكاندا ڕوو دەدات، ئاوسانی بۆرییەكانی هەناسە و سییەكان زیاتر دەبێت و، بڕی زیادی شلەی هەوكردن لە سییەكاندا كۆ دەبێتەوە، لەوانەشە كە هەوكردنی شانەی سییەكان سەختتر ببێت و سیكڵدانۆچكەكانی پڕ بن لە شلە و خانەی هەوكردن، لێرەدا گەیشتنی گازی ئۆكسجین بە لەش كەم دەبێتەوە، هەروەها كۆكە زیاد دەبێت و گرفت لە كرداری هەناسەدا پەیدادەبێت بە شێوەی خێرابوونی هەناسە و هەناسەتەنگی لە رێژەی 5% ی حاڵەتەكاندا هەوكردنی شانەی سییەكان سەختتر دەبێت و پێویست بە ئامێری هەناسەی دەستكرد دەكات.

 

Top