سەیران ڕوونكردنەوە دەدات و سوپرایزی هەیە

سەیران ڕوونكردنەوە دەدات و سوپرایزی هەیە

خانمە گۆرانیبێژی كورد(سەیران عوسمان) لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا ڕوونكردنەوە دەدات و چەند زانیارییەكی دەربارەی ژیانی خۆی خستەڕوو .

وەك ئاشكرایە بەشێك لە هەوادارانی سەیران پرسیاری ئەوەیان لێ كردووە كە ئێستا بۆچی لەگەڵ (سەهەند وەیسی)ی هاوسەری داهاتووی بە جیا دەژێت یاخود زۆر بەیەكەوە دەرناكەن, سەیران بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە گوتی كە هێشتا لە قۆناغی دەستگیرانییەو بڕیارە بەم نزیكانە لەگەڵ سەهەند وەیسی كە دەكاتە كوڕی هونەرمەند (عەزیز وەیسی) پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكە ئەنجام بدەن .

هەروەها سەبارەت بە كاری نوێی هونەری سەیران عوسمان ئاماژەی پێدا كە گۆرانییەكی نوێ بڵاودەكاتەوە كە ڤیدیۆ كلیپەكەی بریتی دەبێت لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی .

ئاسۆ كاكەیی

Top