جوتیار جه‌زا هیچ هاوكارییه‌كم نه‌كراوه بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م
جوتیار جه‌زا هیچ هاوكارییه‌كم نه‌كراوه بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌م
جوتیار جه‌زاى یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى یه‌كێك له یاریزانه ئاست به‌رزه‌كانى یانه‌كه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا له كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه هیچ هاوكارییه‌كیان نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ش له24مانگ ته‌نیا شه‌ش مووچه‌یان پێداوه گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌وا كه‌سى نا وه‌رزشیی و راستگۆ نه‌ماوه دادگاى وه‌رزشیش نییه بۆیه وامان به‌سه‌رهاتووه له‌م باره‌شه‌وه جوتیار جه‌زا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكارى پێكانم بۆ ساڵى 2011 ئه‌ویش له ناو یاریگاكان تووشى پێكان بوویمه له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، گوتیشى" تاكو ئێستا زیاتر له 3ده‌فته‌ر دۆلارم سه‌ر كردوه و هیچ كه‌سێك هاوكارى نه‌كردومه له یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، گوتیشى " هۆكارى هاوكارى نه‌كردنم بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌وا دادگایه‌كى وه‌رزشیی نییه و كه‌سى ناوه‌رزشیی و راستگۆ نه‌ماوه، من خه‌ڵكى سلێمانیم بۆیان قورسه كه‌سى باش و شاره‌كه له نزیكیان بێت، بۆیه نابێ كه‌سى باش بزانێ و بۆیان ده‌بێ به‌كێشه، گوتیشى" من 17ساڵ یاریم بۆ پێشمه‌رگه كرد ئه‌وان باسى درێسى یارى كردن ده‌كه‌ن ده‌لێن تاكو چاك ده‌بیته‌وه بۆمان داناوی، به‌ڵام ئه‌وان نه مووچه و نه گرێبه‌ست و نه سه‌ردانیان نه‌كردووم، دوو ساڵه پێكانم هه‌یه ته‌نیا شه‌ش مووچه‌یان پێم داوه و هیچ مه‌سروفێكیان نه‌كردووم.
كارزان كانه‌بی