هه‌ندرێن ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامى به كۆكردنه‌وه‌ى خاڵ بدات
هه‌ندرێن ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامى به كۆكردنه‌وه‌ى خاڵ بدات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن ئه‌م وه‌رزه ده‌ستپێكى باشى هه‌یه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه پێشه‌نگى یانه‌كانى كوردستان گرتووه، یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت له‌م وه‌رزه به هه‌مان نه‌فه‌س و ریتمى سه‌ركه‌وتن یاری بكات و زۆرترین خاڵ له‌م قۆناغه كۆبكاته‌وه بۆ تیپه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى پێشه‌نگى یانه‌كان له‌م قۆناغه له ده‌ستى خۆی بێت، له‌م باره‌شه‌وه دلشاد مه‌عروف راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى تیپه‌كه‌مان زۆر باشه و له بارودۆخێكى باشداینه هه‌ر له سه‌ره‌تاى خوله‌كه و ئاماده‌كارى پێویستمان بۆ تیپه‌كه ئه‌نجامدا بوو، سوپاس بۆ خوای گه‌وره كه‌وا هیچ گرفتێك له نێو تیپه‌كه‌مان بوونى نییه، تیپه‌كه‌شمان هه‌مووى یه‌ك ده‌ست و به یه‌ك روحیه‌تى وه‌رزشیی هاوكارى یه‌كترن له ناو یاریگا، گوتیشى" تیپه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كى گشتى زۆر باشه و نیازمان وایه پارێزگارى له ئاستى خۆمان بكه‌ین، وه زۆرترین خاڵ له‌م قۆناغه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه بۆ تیپه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى به‌م ئاسته به‌رده‌وام بین له یاری كردن، له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش دلشاد مه‌عروف گوتیشى" تا ئێستا هیچ بریارێكى گۆڕانكاریمان نه‌داوه له یانه‌كه له‌م كاته‌دا هێشتا زووه بڕیار بده‌ین، خولى كوردستان ئه‌م وه‌رزه یارییه‌كانیشى زیاتره و ماندوو بوونى زیاتر ده‌وێ، بۆیه ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یانه‌ى هه‌ندرێن ئه‌وپه‌رى ئاستى به‌رزى خۆى پێشكه‌ش بكات له یارییه‌كان و یارى بۆ یارى ئاستمان به‌رز بێته‌وه، زۆریش له ئاستى تیپه‌كه‌مان رازیم بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌رده‌وامى به‌و ئاسته‌ش بده‌ین پلانى خۆمان هه‌یه وه‌كو ده‌سته‌ى راهێنه‌ران.
كارزان كانه‌بی