نیلی كەریم بە دوای هاوشێوەیەكی خۆیدا دەگەڕێت

نیلی كەریم بە دوای هاوشێوەیەكی خۆیدا دەگەڕێت

خانمە ئەكتەری میسری (نیلی كەریم)  سەرقاڵە بە كارێكی دراما كە بڕیارە لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی 2022 نمایش بكرێت, بەڵام ئەوەی كە لە ئێستادا بووەتە جێی باسی میدیا و ڕۆژنامە عەرەبییەكان ئەوەیە كە لایەنی  بەرهەمهێنی ئەم زنجیرە درامایە بە دوای كەسێكدا دەگەڕێت كە هاوشێوەی نیلی كەریم بێت تاوەكو ڕۆڵی منداڵی ئەو بگێڕێت .

لە بڵاوكراوەیەكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لایەنی بەرهەمهێنی ئەم كارە هونەرییە ڕایگەیاند كە ئەوان پێویستییان بە منداڵێكە لە ڕەگەزی كچ كە لە شێوەدا بە نیلی كەریم بچێت و تەمەنی لە نێوان 7 بۆ 12 ساڵ بێت, هەروەها ئەم لایەنە ئاماژەی بەوەداوە كە دەبێت ئەو منداڵە توانای نواندنی هەبێت .

ئەگەر چی هێشتا ئەم زنجیرە درامایە بەشێوەیەكی كاتی ناونیشانی (احوال شخصیە)ی بۆ دیاری كراوە, بەڵام هێشتا لە سەرەتای كارەكانە و ناوی ئەكتەرو بەشداربووانی دیكەی ئەم كارە ڕانەگەیەندراوە, ئەمەش لە كاتێكدایە كە نیلی كەریم چەند كارێكی دیكەی هونەری لە بەردەستەو لە داهاتوودا نمایش دەكرێن .

ئاسۆ كاكەیی

نیلی كەریم بە دوای هاوشێوەیەكی خۆیدا دەگەڕێت
Top