ئەمریكا و كەنەدابە جلوبەرگ شەڕ دەكەن

ئەمریكا و كەنەدابە جلوبەرگ شەڕ دەكەن

 لە ماوەی داهاتوودا یارییەكانی ئۆلۆمپیی زستانە لە شاری پەكینی چین دەست پێ دەكات، بەر لە دەستپێكردنەكە پێویستە تیمی ئۆلۆمپیی هەموو وڵاتان بەو شوێنە بگەن، ئەوەی سەیرە هەر لە ئێستاوە كێبڕكێی نێوان تیمی ئۆلۆمپیی كەنەدا و ئەمریكا دەستی پێ كردووە، ڕەنگدانەوەی ئەو كێبڕكێیە لە سەرەتای ڕەنگ و ستایلی دەستە جلەكانیاندایە، ئەو دوو تیمە جلەكانیان لە ماركەیەكی ناوداری جیهانییە بە ناوی (لولولیمۆن) كە لەلایەن دیزاینەری جیهانی (رالف لۆرین) دیزاین كراوە، جلی تیمی ئەمریكی سوور و تیمی وڵاتی كەنەداش سپیە، جلەكانیان لە پانتۆڵی تەسك و پەمووە، لە بەرامبەریشدا تیمی كەنەدا ماددەی بۆلیستەریان لە جلەكانیاندا بەكارهێناوە، كە لەناو ناچێت و تەنانەت دەكرێت دووبارەی ڕستن و چنینی بۆ بكرێتەوە و بەكاربهێنرێتەوە.

 

Top