لەكاتی سترێسدا دووربكەوە لە خواردنی شیرینی

لەكاتی سترێسدا دووربكەوە لە خواردنی شیرینی

سترێس Stress بەشێكە لە ژیانی ڕۆژانە و لە هەموو كەسێكدا بەدی دەكرێت، بەڵام پێویستە كە بە دروستی و زانسییانە مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت، ئەگینا دەبێتە ئەگەری گەلێك گرفتی دەروونی و جەستەیی. گەلێك كەس لەوكاتەی كە دەكەونە ژێر سترێس، پەنا دەبەنە بەر زیاد خواردنی شیرینی، ئەگەرچی لەوانەیە كە كەمێك هێور ببنەوە، بەڵام درك بەمە ناكەن كە بارەكە ئاڵۆزتر دەبێت، چونكە زیاد خواردنی شیرینی هەرگیز بە مامەڵەی دروست لەگەڵ سترێسدا دانانرێت و، زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بە شێوەی زیادبوونی كێشی لەش و ئەگەری قەڵەوی، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، كە هاندەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ. ئافرەتان دوو هێندەی پیاو لەكاتی سترێسدا پەنا دەبەنە بەر خواردنی بڕی زیادی شیرینی، بۆیە زۆربەی ئەو ئافرەتانەی كە سترێسی درێژخایەنیان Chronic stress هەیە، كێشی لەشیان زیادە، یان قەڵەون. دووبارەبوونەوە و زیادبوونی حەزی شیرینی لەكاتی سترێسدا، لەوانەیە كە ببێتە هۆی ڕاهاتن لەسەر شەكر Sugar addiction كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە بەرزدەكاتەوە.

Top