مەسرور بارزانی سـەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

مەسرور بارزانی  سـەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، باس لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی هەبوونی هەماهەنگیی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا ، بەتایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریسانی داعش کە لە چەندین ناوچەی عێراق مەترسییەکی ڕاستەقینەن بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە.

Top