سوتانی پاسێک لە بولگاریا، 45 گەشتیاری مەقدوونیا بوونە قوربانی

سوتانی پاسێک لە بولگاریا، 45 گەشتیاری مەقدوونیا بوونە قوربانی

 

 

پاسێکی هەڵگری گەشتیارانی باکووری مەقدوونیا لە ڕێگای گشتیی ڕۆژئاوای بولگاریا، لە کاتی ڕۆیشتن گڕدەگرێت، بەلایەنی کەمەوە 45 کەس کە 12 منداڵیشیان تێدابوو گیانیان لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی بولگاریا ڕایانگەیاند: کە تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە، بەڵام پێدەچێت پاسەکە پێش ئاگرەکە یان دوای ئاگرەکە لە بەربەستێکی ڕێگای گشتیی دابێت.

ڕووداوەکە لە دەوروبەری ٢ی بەیانی لە ڕێگای گشتیی ئسترۆما ڕوویدا کە لە ٤٥ کیلۆمەتری ڕۆژئاوای سۆفیا بوو، گرتەی ڕووداوەكە نیشانی دەدات كە پاسەکه له ناوەڕاستی ڕێگای گشتی دەسوتێت.

ستێفان جانۆڤ، سەرۆک وەزیرانی بولگاریا گوتی: تراژیدیایەکی گەورە روویداوە، وەزیری ناوخۆی بولگاریاش گوتی: خەڵکی ناو پاسەکە سووتاون و بوون بە خۆڵەمێش دڵ گرانین بەو ڕووداوە "  زۆر ترسناکە  "من پێشتر هیچ شتێکی لەم  شێوەیەم  نەبینیوە.

بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن: جگە لەوانەی سووتاون، حەوت کەس لە پاسە سووتاوەكە خۆیان هەڵداوە و بە پەلە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەیەک لە سۆفیا، دۆخیان جێگیرە.

بە وتەی سەرۆکی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی بولگاریا، درەنگانی ڕۆژی دووشەممە چوار پاس لە ئاژانسێکی گەشتی باکووری مەقدوونیا لە تورکیاوە گەیشتوونەتە بولگاریا کە ئەوپاسە یەكێك بووە لەوان گوتیشی:  بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو ڕووداوەی بەسەر ئەم پاسەدا هاتووە پێدەچێت بەهۆی هەڵەیەکی مرۆیی شۆفێرەکە یان کەموکوڕی تەکنیکی ئۆتۆمبێلەکەوە بووبێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top