هەفتەی دادێ نوێنەرانی ئەمریكاو تاڵیبان لە قەتەڕ كۆدەبنەوە

هەفتەی دادێ نوێنەرانی ئەمریكاو تاڵیبان لە قەتەڕ كۆدەبنەوە

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (نێد پڕایس) ەوە بڵاوی كردەوە كە  هەفتەی دادێ نوێنەری تایبەتیی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەکات و بۆ ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ ڕابەرانی تاڵیباندا کۆدەبێتەوە.

 

لەلای خۆشیەوە پرایس ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە لەم كۆبوونەوەیەدا  تاوتویی بەرژەوەندییە گرنگەکانی ئەمریكا دەکات سەبارەت بە ئەفغانستان، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها دابینکردنی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکی و ئەفغانیەکان، ئەوانەی کە بەرپرسیارێتیەکی تایبەتییان بەرامبەرییان هەیە، هەروەها باس لە یارمەتییە مرۆییەکان و ڕەوشی ئابووری ئەفغانستان دەكەن.

 

جێی وەبری هێنانەوەیە کشانەوەی هێزە بیانییەکان و کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە بووە هۆی نەهێشتنی زۆرینەی یارمەتییەکانی وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەفغانستان، ئەوەش ئابووریی وڵاتەکەی خستۆتە لێواری داڕمانەوە.

Top