WFP و پيپسیكۆ هەماهەنگی دەکەن بۆ یارمەتیانی جوتیاران زیان پێکەوتوو لە ئەنجامی گۆڕانکاری کەش و هەوا

WFP و پيپسیكۆ هەماهەنگی دەکەن بۆ یارمەتیانی جوتیاران زیان پێکەوتوو لە ئەنجامی گۆڕانکاری کەش و هەوا


بەم دواییە بەرنامەی خۆراکی جیهانی و کۆمپانیای پيپسیكۆ رێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد بۆ یارمەتیدانی ئەو جوتیارانەی لە ئەنجامی گۆڕانکاری کەش و هەوا زیانیان پێکەوتووە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەم رێککەوتننامەیە بەڕێزان وائل ئیسماعیل، جێگری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کۆمپانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا و پاکستان و بەرپرسی پاکێجکردنی بەردەوامبوونە لە ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا و باشووری ئاسیا (AMESA) و عەلی ڕەزا، نوێنەری WFP تیشک دەخەنە سەر گرنگیی ئەم و کاریگەریی لەسر رەوشی ئەو جوتیارانەی هاوکارییەکان دەیانگرێتەوە.

سەرەتا سەبارەت بەم هاوبەشیکردنەکە و کاریگەری لەسەر جوتیارانی عێراق و چۆن بەشداری لە ئابووری ناوخۆدا دەکات بەڕێز
عەلی ڕەزا، نوێنەری WFP وتی: کاریگەریەکانی قەیرانی کەشوهەوا لە سەرانسەری ووڵات هەست پێ دەکرێت. و دانیشتوانی ناوچە دوور نشینەکان و گوندەکان پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن بۆ داهاتیان و لە ئێستادا ڕووبەڕووی داواکاری زۆر لەسەر ئاو و بەردەوامی لە دەستدانی زەوی بەپیت و لەدەستدانی بەردەوامی بەرهەمەکانیان بوونەتەوە و کۆچکردن لە دەرئەنجامی قەیرانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی بەروبوومەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراک. WFP بە پشتگیری پێپسیکۆ 80 خاوەن ماڵ لەناوچە کشتوکاڵییەکانی عێراق دەکەنە ئامانج. WFP تواناسازی بۆ جوتیارە هەڵبژێردراوەکان دابین دەکات، لەگەڵ شێوازی تێکەڵکردنی کشتوکاڵی و شێوازی بەرهەمهێنان بۆ زیادکردنی بەرهەمیان. جووتیاران ئاشنا دەکرێن بە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی پێشکەوتوو و چۆنێتی کۆنتڕۆڵی کوالێتی و پشتگیریکردنیان بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە زنجیرەی دابینکاری کۆمپانیا.

لەلایەن خۆیەوە بەڕێز وائل ئیسماعیل دەڵێ: پێپسیکۆ ڕاهێنان و شارەزایی تەکنیکی بۆ جوتیاران دابین دەکات، وە هاوبەشیکردنی باشترین کرداری کشتوکاڵی، وەک بەکارهێنانی ئامانجدار لە ئاودێری و پەینکردندا.ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی جوتیارە کەم بەرهەمەکان بۆ دامەزراندنی بازاڕێکی باوەڕپێکراو، و دەستگەیشتن بە دارایی، و زیادکردنی کوالێتی بەرهەمەکان و دروێنەکردنیان و چوون بەرەو پێوەرە ناسراوە نێودەوڵەتیەکانی خۆراک و سەلامەتی بۆ کشتوکاڵە بەردەوامەکان. لە ئەنجامدا لە وەرزی گەشەدا، جوتیاران بە شێوەیەکی بەرچاو کوالێتی و بەرهەمیان زیاد دەکات لەگەڵ کەمبوونەوەی تێچووەکان و سێ هێندەبوونی قازانجەکان کە دەتوانرێت دووبارە بخرێتەوە وەبەرهێنان لە کێڵگەکاندا. هەروەها پێپسیکۆ دەبێتە یەکێک لە کڕیارە گرنگەکانی بەروبوومەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا. بەروبوومی پەتاتە پشتگیری بەرزکردنەوەی بژێوی زۆرێک لە جوتیاران دەکات لە ماوەیەکی درێژدا و هەروەها زیادکردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بۆ پشتگیریکردنی بازاڕی ناوخۆ.

سەبارەت بە گرنگیی ئەم هاوبەشییە جێگری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کۆمپانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێ: وەک کۆمپانیایەکی جیهانی خۆراک و خواردنەوە، پێپسیکۆ دەرفەت و بەرپرسیارێتی هەیە بۆ بەگەڕخستنی پێگەکەی بۆ یارمەتیدان لە بنیاتنانی سیستەمێکی خۆراکی بەردەوامتر – سیستەمێک کە بتوانێت خۆراک و چێژبەخشی و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی دابین بکات لە کاتی پاراستن هەسارەکەماندا. ئێمە لە پێگەیەکی تایبەتداین بۆ بەکارهێنانی پێگەی خۆمان بۆ باش و هەموو قۆناغێکی زنجیری بەهای ئاڵۆزمان بکەینە ئامانج بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەکان بە شێوەیەکی کاراتر و کەمکردنەوەی درەدانەکان و پاک کردنەوەی ئاو و باشکردنی بەرهەمەکانمان و دووبارە پێداچوونەوە بە کەرەستەی پێچانەوە و پاکێجکردندا.

دامەزراوەی پێپسیکۆ، بازووی خێرخوازی پێپسیکۆ، جەخت لە پشتگیری کۆمەڵگاکان دەکاتەوە بە چارەسەرکردنی ئاسایشی خۆراک و دەستگەیشتن بە ئاوی سازگار و خۆڕاگریی ئابووری. کاریگەرییە جیهانییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و داخورانی خاک و کەمبوونەوەی ئاو و گەشەی دانیشتوان پێویستی بە سەرنجێکی بەپەلە هەیە. بە کارکردن لەگەڵ WFP دەتوانین بەرەوپێش بچین لە بواری بەردەوامبوون و خۆڕاگریی درێژخایەندا و گوزەرانی جوتیاران و کۆمەڵگا فراوانەکان لە عێراقدا باشتر بکەین.

نوێنەری WFP تیشکی خستە سەر ئامانجی ئەم هاوبەشییە و رایگەیاند: ئامانجی هاوبەشیەکە پشتگیریکردنی سیستەمی خۆراکی بەردەوامە لە ڕێگەی کارکردن بەرەو کشتوکاڵە بەردەوامەکان. هاوبەشییەکە بە تەواوی دەکەوێتە ژێر پلانی ستراتیژی WFP بۆ ساڵی (2024-2021) و ستراتیژیەکەی بۆ کەرتی تایبەت کە WFP لە ڕێگەی پشتگیری پێپسیکۆوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ناسەقامگیری خۆراک لە عێراقدا و یارمەتی دروستکردنی زنجیرەیەکی دابینکردنی کشتوکاڵیی دەدات لە ناوچەکەدا. پڕۆژەکە یارمەتی جوتیارانی کەم بەرهەم دەدات بۆ باشترکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و هەروەها بەستنەوەیان بەبازاڕە بەردەوامەکان و دڵنیابوون لە بەرهەمهێنانی زیاتر لە پێویستی بژێویان بۆ بەرهەمهێنانی داهات و بەردەوامبوونی بژێوی ژیانیان.

هەروەها وائل ئیسماعیل، جێگری بەڕێوەبەرد پیپسیکۆ بۆ کاروباری کۆمپانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا و پاکستان وتی: ئەم پەیوەندیە بە دیدی پێپسیکۆوە بۆ ئەوەیە ببێتە ڕابەری جیهانی لە خواردن و خواردنەوە گونجاوەکان بە بردنەوەی بە مەبەست. "بردنەوە بە مەبەست" ڕەنگدانەوەی ئاواتی ئێمەیە بۆ بردنەوەی بەردەوامبوون لە بازاڕدا و بەرجەستەکردنی مەبەست لە هەموو لایەنەکانی بازرگانیدا. پێپسیکۆ مەبەستیەتی ئەم کارە بۆ یارمەتیدانی بنیاتنانی سیستەمێکی خۆراکی بەردەوامتر ئەنجام بدات، بە وەبەرهێنان لە خەڵک و ئەو کۆمەڵگایانەی کە کاری تێدا دەکەن - نەک تەنها لەبەرئەوەی کە ئەمە کارە دروستەکەیە کە بکرێت، بەڵکو بەهۆی ئەوەی شان بە شانی سەرکەوتنی کۆمپانیاکەمان ئەنجام دەدرێت.

نوێنەری WFP ئاماژەی بە هەنگاوەکانی داهاتو کرد و وتی: وەک پڕۆژەکە کە ئامانجی دروستکردنی توانای هاوبەشەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی

Top