ئامادەكاریی پەرلەمانی سوید بۆ دەنگدان بە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت

ئامادەكاریی پەرلەمانی سوید بۆ دەنگدان بە یەکەم سەرۆک وەزیرانی ئافرەت

 

سەرۆکی پەرلەمانی سوید دەڵێت:  یاسادانەرەکانی ئەم وڵاتە  دوای ئەم هەفتەیە بڕیار دەدەن کە ئایا ماگدەلینا ئەندەرشۆن دەتوانێت وەك یەکەم ئافرەت پۆستی  سەرۆک وەزیرانی سوید  لە ئەستۆ بگرێت یان نا.

ماگدەلینا ئەندەرشۆن سیاسەتمەدار و وەزیری ئابووریی سویدییە کە تا ئێستا لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت شکستی هێناوە،  ئاندریاس نۆرلن سەرۆکی پەرلەمانی سوید ڕۆژی دووشەممە (22ی تشرینی دووەم) ڕایگەیاند: کە خاتوو ئەندەرشۆن پێی ڕاگەیاندووە،  کە هێشتا نەیتوانیوە دوای 11 ڕۆژ دانوستانی چڕوپڕ لەگەڵ لایەنەکان ڕێک بکەوێت،  بڕیاریشە پەرلەمانی سوید ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر 9 ی بەیانی دەنگ لەسەر ئەو بابەتە  بدات.

بەپێی دەستوورئەم وڵاتە نابێت بەلایەنی کەمەوە 175 ئەندام پەرلەمان دژی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ بن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ،  هەرچۆنێک بێت سەرۆکی پەرلەمانی سوید بڕیاری دا كە پرۆسەی دەنگدان ئەنجام بدات. سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا ژمارەی پێویست لە ئەندام پەرلەمان نەبووە بۆ ئەوەی لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا هاوكاریی بکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی نۆرلین و ئەندەرشۆندا، خاتوو ئەندەرشۆن جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە وتووێژەکان لەگەڵ پارتی چەپ و ئامادەشە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئەو وڵاتە دەبێتەوە، هەرچییەک بێت بیکات.

ئەندەرشۆن کە سەرۆکی سۆسیال دێموکراتەکانە لەو وڵاتەدا، بەدوای پشتگیری دوو لایەنی بچووکتردا دەگەڕێت کە پێشتر هاوکاری حکومەتی کەمینەی ناوەندی چەپی پێشوو بوون بە سەرۆکایەتیی ستیڤن لوفۆن  دوای حەوت ساڵ لە پۆستی سەرۆک وەزیران، ستیڤن لوفۆن ئەم هاوینە ڕایگەیاند: کە لە دوای قەیرانێکی سیاسیەوە دەست لە کار دەکشێتەوە  ئەو تاکە سەرۆک وەزیرانی مێژووی سویدە کە ڕووبەڕووی دەنگێکی بێ متمانەیی پەرلەمان دەبێتەوە،  هەرچۆنێک بێت توانی ڕێگری لەهەڵبژاردنە پێشوەختەکان بکات، بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوپەیمانیی نوێ،  سۆسیال دێموکراتەکان لە ئێستادا(100)کورسییان هەیە و سەوزەکانیش کە 16 کورسیان هەیە پشتگیریی ئەو پارتە دەکەن.  ماگدالینا ئەندەرشۆن ئابووریناسێکە کە حەزی لە وەرزشی مەلەوانییە و لە تەمەنی گەنجیدا بەشداریی لە پێشبڕکێی ئاستی بەرزدا کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top