بۆمبێك بە كاروانێكی ئۆتۆمبیلی هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتیدا تەقیەوە
بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له سنوری پارێزگای به‌غدای ته‌قیه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌غدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردەوەو ڕایگەیاند دوێنێ دووشەممە ئەم بۆمبە له‌سه‌ر ڕێگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدای پایته‌خت بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی هاوكاری لۆجستی سه‌ر به هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ته‌قیوه‌ته‌وه، هەر بە پێی ئەم سەچاوەیە لە ئەنجامدا زیانێكی زۆری ماددی به ئۆتۆمبێله‌كان گەیشتووە.
ئەمەش یەكەم جار نییە كە كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەكرێنە ئامانج، لە ڕابردووش‌دا زۆر لەو كاروانانە له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆمبی چێندراویان پێدا ته‌قیوەتەوە.
جێی باسە ئه‌و هێرشانه لە كاتێكدا ڕوودەدەن، كە بەپێی ڕێككەوتنی نێوان ئه‌مریكا و عێراق دەبێت تاكو ڕۆژی كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی ئەم ساڵ(1922) هەموو سەربازەكانی سەر بە هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنەوە.