ئەنجامنەدانی مەشقی وەرزشی لە قەڵەوی مەترسیدارترە!

ئەنجامنەدانی مەشقی وەرزشی لە قەڵەوی مەترسیدارترە!

 ئایا دەزانی كە ئەنجامنەدانی مەشقی وەرزشی بە شێوەیەكی ڕێك و بەردەوام، دوو هێندەی قەڵەوی مەترسیی بۆ تەندروستی هەیە، ئەمە بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی كامبریدج سەلمێندراوە. ئەوە ڕوونە كە قەڵەوی ئەگەری تووشبوون بە گەلێك نەخۆشی زیاد دەكات وەك: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا، نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی مێشك Stroke، بەردی زراو، سووانی جومگە، هەندێك جۆری شێرپەنجە. لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە كە ئەنجامنەدانی مەشقی وەرزشی، ئەگەری گەلێك گرفتی تەندروستی و نەخۆشی زیاد دەكات، بۆنموونە: بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم Type II Diabetes، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی چەوریی سك و دەوری كەمەر (كەرش)، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵ و چەوریی گلیسریدە سیانییەكان TG لە خوێندا، نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی مێشك، بێگومان ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی ڕێك و بەردەوام، هەموو ئەم ئەگەرانە پێچەوانە دەكاتەوە و، بگرە هەنگاوێكی ئاكتیڤ و سەلمێنراوە بۆ خۆپاراستن لەم گرفت و نەخۆشییانە.

Top