خراپترین جۆری چەوری

خراپترین جۆری چەوری

چەورییە نێوەندییەكان Trans fats بە مەترسیدارترین چەوری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەژمار دەكرێن، لەوكاتەی كە چەورییە نێوەندییەكان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ تا دوو هێندە زیاد دەكەن. چەورییە نێوەندییەكان كە بە چەوریی ژەهراوی ناوزەد دەكرێن، ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL لە خوێندا بەرزدەكەنەوە و ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش HDL كەم دەكەنەوە، ئەمەش هانی كرداری مەیینی خوێن دەدات و خوێنبەرەكان تێك دەدات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، جەڵتەی مێشك، لەگەڵ نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكەن، چەورییە نێوەندییەكان لە پیشەسازیی خۆراكدا بە كرداری هایدرۆجینكردنی Hydrogenations زەیتی ڕووەكی دروست دەكرێت، كە وای لێ دەكات لە دۆخی شلییەوە بچێتە دۆخی ڕەقی لە پلەی گەرمیی ژووردا، نموونەی ئەو خۆراكانەی كە چەورییە نێوەندییەكان لەخۆدەگرن وەك: كێك، دۆنات Doughnuts، بسكویت، پیتزای فریزكراو، گەنمەشامیی بە فڕنی مایكرۆویڤ ئامادەكراو، خۆراكی سووركراوە لە زەیتی زۆر گەرمدا Deep fried وەكو مریشك و هەویركارییەكان، كرێمەری قاوە كە لە شیر سەرچاوەی نەگرتبێت، كەرەی دەستكرد، یان مارگەرین Margarine.

 

 

Top