جنیفەر لۆپێز واز ناهێنێ

جنیفەر لۆپێز واز ناهێنێ

جنێفەر لۆپێزی ئەكتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمریكی ڕایگەیاند كە ئەو بە هیچ شێوەیەك ترسی لە بە ساڵاچوون و پیر بوون نییە، چونكە دڵنیایە لەوەی زوو، یان درەنگ پیر دەبێت.

لۆپێز لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری (ET) دووپاتی كردەوە، كە هێشتا خۆی بە گەنج دەزانێت، لەم بارەوە گوتی: «سەرەڕای ئەوەی تەمەنم نزیكی پەنجا ساڵ بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا توانیومە گەنجێتی خۆم بپارێزم، ئەویش لە ڕێگای خواردنی تەندروست و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی بەشێوەیەكی بەردەوام، بەتایبەتی لەگەڵ ئەلیكس ڕۆدیگزی خۆشەویستم، كە یاریزانێكی ناسراوی بەیسبۆڵە و هاوكاریی زۆرم دەكات.»

ئەو ئەستێرە جیهانییەی كە بە ڕەچەڵەك لاتینییە، ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەو لەو كەسانە نییە كە لە ئاهەنگ و فیستیڤاڵە جیهانییەكاندا حەز بە خۆ دەرخستن بكات، بەڵكو حەز ناكات و نایەوێت لەو جۆرە ئاهەنگ و فیستیڤاڵانەدا لەگەڵ هیچ كەسێك قسە بكات.

سەرچاوە: گولولی

Top