بە فیلمی سینەمایی «ئەزموون» هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك كرایەوە

بە فیلمی سینەمایی «ئەزموون» هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك كرایەوە

بە نمایشی فیلمی سینەمایی «ئەزموون» لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد «شەوكەت ئەمین كوركی» هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆك» بە فەرمی دەستی پێ كرد.

فیلمی سینەمایی «ئەزموون» The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد «شەوكەت ئەمین كوركی»، لە بەرهەمهێنانی «مەمەد ئەكتاش»، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، دوای بەشداریی لە بەشی «پێشبڕكێی سەرەكی» Crystal Globe لە پەنجا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «كارلۆڤی ڤاری» لە وڵاتی كۆماری چیك و، بەدەستهێنانی خەڵاتی فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕخنەگرانی فیلم «فیپێڕشی» FIPRESCI ئەم ڕووداوە گرینگ و پلە یەكەی سینەمای جیهان و، هەروەها نمایش لە بەشی «پێشبڕكێی سەرەكی» نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «تیرانا» Tirana لە وڵاتی ئەڵبانیا و، بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە باوەڕپێكراوەی ئاكادیمیای ئۆسكار Oscar® qualifying، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتیی خۆیدا، ڕۆژی دووشەمەی 15ی نۆڤەمبەری 2021 لە ڕێوڕەسمی دەستپێكی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆك» لە هۆڵی «كۆنگرە» لە زانكۆی دهۆك، چووە سەر پەردەی سینەما، هەروەها ڕۆژی پێنجشەمە 18ی نۆڤەمبەری 2021 لە دووهەمین سانسی خۆیدا نمایش كرا.

لەم فیلمە سینەماییەدا كۆمەڵێك ئەكتەری بەئەوموونی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەندین ئەكتەری لاو ڕۆڵیان تێدا بینیوە، لەوانە (ئاوان جەمال، ڤینا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، كاوە قادر، عادل عەبدولڕەحمان، حەمەڕەشید هەرەس و یانا توانا).

بە فیلمی سینەمایی «ئەزموون» هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك كرایەوە
بە فیلمی سینەمایی «ئەزموون» هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆك كرایەوە
Top