ئەستێرەی شاشەی میسری(سوهێر ئەلبابلی) كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەی شاشەی میسری(سوهێر ئەلبابلی) كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەی دیاری شاشەی میسری(سوهێر ئەلبابلی) لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

دوای تێكچوونی باری تەندرووستی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خانمە ئەكتەری میسری (سوهێر ئەلبابلی) لە بەشی چاودێری چڕی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی قاهێرە دەمێنێتەوە, بەڵام دواجار لە ڕاگەیەندراوێكدا لەلایەن كەسە نزیكەكانی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی 21/11/2021 كۆچی دوایی ئەم خانمە هونەرمەندە ڕاگەیەندرا .

(سوهێر ئەلبابلی) بە یەكێك لە ئەكتەرە بە ئەزموونەكانی میسر دادەنرێت و لە سەردەمی سینەمای كلاسیكی میسری ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە نواندن و پێشچوونی كاری سینەمایی, ئەم خانمە ئەكتەرە سەرەتا لە شانۆوە دەستی بەكاری هونەری كرد, بەڵام دواجار توانی بەشداری چەندین زنجیرە دراماو فیلمی سینەمایی بكات و وەك ئەكتەرێكی كۆمیدی ناوبانگی هەبێت, هەروەها لە ژیانی هونەرییدا لەگەڵ فەرید شەوقی و عادل ئیمام و یوسف شەعبان و نەجلا فەتحی و عزەت عەلایلی و روشدی ئەبازە و چەندین ئەستێرەی دیاری میسری بەشداری لە كاری شانۆ و فیلمی سینەمایی كردووە .

ئاسۆ كاكەیی

ئەستێرەی شاشەی میسری(سوهێر ئەلبابلی) كۆچی دوایی كرد
Top