رۆڵی زینك بۆ خۆپاراستن لە هەڵامەت و ئەنفلوەنزا

رۆڵی زینك بۆ خۆپاراستن لە هەڵامەت و ئەنفلوەنزا

زینك یان تۆتیا Zinc بە شێوەی سپرای لووت، جێڵی لووت، دەنكی مژین Lozenges، هەروەها بە شێوەی دەنكی خواردن لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەستە، زینك بە ڕێژەیەكی باش ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون ئەنفلوەنزا، هەروەها لە تووشبوون بە هەڵامەت بە ڕێژەیەكی كەمتر. لەكاتی تووشبوون بە هەڵامەت، یان ئەنفلوەنزا، بەكارهێنانی زینك ماوەی بەردەوامبوونی نیشانەكان كورت دەكاتەوە تا نزیكەی دوو ڕۆژ، هەروەها نیشانە قورسەكانیش سووك دەكات. پسپۆڕان ئاماژەیان بەمەش كردووە تا ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە كە ئەم سوودانەی زینك بۆ خۆپاراستن، یان سووككردنی نیشانەكان لە حاڵەتی كۆڤید19 بە هەمان شێوەی هەڵامەت و ئەنفلوەنزای وەرزی بێت، یان نا. بەكارهێنانی زینك بەگشتی بێ زیانە و كاریگەرییە لابەلایەكان، یان زیانە نەخوازراوەكان پاش بەكارهێنانی زینك سووكن و بریتین لە: هێڵنج، لە هەندێك كەسیشدا سووتانەوەی دەم و ناوپۆشی لووت بەدی دەكرێت، هەروەها ئەگەری نەمانی هەستی بۆنكردن پاش بەكارهێنانی زینك بە شێوەی جێڵ، یان سپرای لووت زۆر كەمە.                                                                                         

 

Top