كچه كورده‌كانى ژیما به‌شدارى پاڵه‌وانێتى رۆژئاوای ئاسیا ده‌كه‌ن
كچه كورده‌كانى ژیما به‌شدارى پاڵه‌وانێتى رۆژئاوای ئاسیا ده‌كه‌ن
تیپى تۆپى باسكه‌ى كچانى رێكخراوی ژیماى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى كه به سه‌رپه‌رشتى دكتۆر رزگارره‌ئوف مه‌شقیه‌كانیان به‌رده‌وامه و جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له كچه یاریزانه‌كانى تیپه‌كه به‌شدارى پاڵه‌وانیتیه‌كانى ده‌ره‌وش ده‌كه‌ن به ناوى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و ئاست و ئه‌نجامیان دڵخۆشكه‌ره بۆ كوردستان و عێراق، له‌م باره‌شه‌وه دكتۆر رزگار ره‌ئوف بۆ گۆڤارى گوڵان گوتى: رێكخراوی ژیما له ئێستادا پاڵه‌وانێتى ناوه‌خۆیی هه‌یه بۆ چوار تیپى تازه‌پێگه‌یشتوان ئامانجمان به‌شدارى پێكردنى 50كچه یاریزانه له ته‌مه‌نى جیاواز له 11بۆ16، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى بكه‌ین له پاڵه‌وانێتى رۆژئاوایی ئاسیا له مانگى 4ى ساڵى داهاتوو، بڕیاریشمان داوه به‌شدارى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان بكه‌ین له كۆتایی مانگی 12 له یه‌كێك له وڵاتانى سوریا یان لوبنان یان ئورده‌ن چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ش ئه‌نجام بده‌ین وه‌كو ئاماده‌كارى هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراق، گوتیشى: له جامى جیهانى كارامه‌كان به پێشه‌نگى له ئیسپانیا و تونس مان برده‌وه به پۆره‌ته‌ریكۆ دۆڕاین سه‌ركه‌وتین بۆ قوناغی 16له‌م قوناغه‌ش به لیتوانیا دۆڕاین له سه‌ر ئاستى جیهانیش له پله‌ى 16ین به نزیكه‌ی به مێژووی عێراق شتى وا نه‌بووه، بۆ پاڵه‌وانێـتى رۆژئاوایی ئاسیاش ده‌مانه‌وێ ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیا ئه‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كمجار تیپێكى باسكه‌ى كچانى عێراق سه‌ركه‌وێت و له‌وێش پله‌كانى یه‌كه‌م تا هه‌شته‌م به‌ده‌ست بهێنێ سه‌رده‌كه‌وێت بۆ جامى جیهانى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كچانى ژیما كرۆكى بابه‌ته‌كه و هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن.
كارزان كانه‌بی