سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ نیکۆس دەندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان تاووتوی کرا.
چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ، ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور،بارودۆخی سوریا و ناوچەکە، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

Top