هاوپەیمانیی وڵاتانی عەرەبی حەشارگەی سوپای پاسدارانی سەنعایان بۆردومان کرد
هاوپەیمانیی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتیی سعودیە ڕایگەیاند، کە لە شاری سەنعا حەشارگەیەکی هێزەکانی سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنانیان بۆردومان کردووە و پێش لێدانی شارەکانی خەمیس و مەشعەیت، سعودیە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان گرتووە و لەناویان بردووە.
پاشان هاوپەیمانیی وڵاتە عەرەبییەکان ئەوەشی خستەڕوو کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە 29 ئۆپەراسیۆندا پێگەکانی چەکدارانی حووسییان لە ناوچە جیاجیاکاندا تەقاندۆتەوە لەوانە شاری مەئریب و زیاتر لە 90 كەس لە هێزی حووسی کوژراون.
گوڵان: سەردار خەلیل