پتر لە ملیۆنێك و(240) هەزار ژەمە ڤاكسینی ڤایزەر گەیشتە عێراق

پتر لە ملیۆنێك و(240) هەزار ژەمە ڤاكسینی ڤایزەر گەیشتە عێراق

 

سەرچاوەكانی هەواڵ لە بەغداوە لە زاری بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە ڕایانگەیاندووە كە  کاروانێکی نوێی ڤاکسینی کۆرڕۆنا لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتییەوە گەیشتووەتە بەغدا.

بەپێی هەواڵەكە ئەم كاروانە نوێیەی ڤاكسین كە لە جۆری ڤایزەری دژە كۆرۆنایە گەیشتووەتە کۆمپانیای گشتی بازرگانی دەرمان و پێداویستی پزیشکیی سەر بە وەزارەت.

كۆمپانیاكە ڕوونی كردەوە كە ئەم ڤاكسینە لە رێگەی بەرنامەی کۆڤاکسی یونیسێفەوە لە ڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە ڕەوانەی عێراق كراوە.

بڕی ئەو ڤاکسینەی كە لەم كاروانەدا گەیشتووەتە بەغدا پتر لە ملیۆنێک و (240) ھەزار ژەم دەبێت.

شایانی باسە ئەم ڤاكسینە بەسەر هەموو پارێزگاكانی عێراق دابەش كراوە و هەرێمی كوردستانیش پشكی تەواوی خۆی وەردەگرێت.

 

Top