کتێبێك لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆکرایەوە

کتێبێك لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆکرایەوە

دوای نیگەرانی كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال, وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، کتێبێك لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆکردووه‌ته‌وه‌ .

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، لە دیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجام درابێت، بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.

لەم بارەیەوە وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كە كتێبێكی چاپكراو لە (سێیەمین خولی پێشانگەی نیودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب) نمایشكراوە كە لە دیمانەیەكی ئەم كتێبە نکۆڵی سوڵتان هاشم نیشان دەدات كە ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجام درابێت، بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە, كە ئەمەش كەسوكاری ئەنفالی نیگەران كردووە .

لە درێژەی ڕونکردنەوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان هاتووە..

پاش ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکراینەوە کە کتێبێک لەپێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها) کەدیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علي السعدي سازدراوە.
لەدیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەران کردووە، نکۆڵی سوڵتان هاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی هێزی پێشمەرگە بووە.
پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتمان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) کۆکرایەوە.
ئێمە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە مێژوو و فەرهەنگی گەلەکەمان ڕێگەنادەین هیچ شتێک کەمێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاو بکرێتەوە.
نامق هەورامی
وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
2021/11/20

Top