بەرگریی پاش ڤاكسینی كۆڤید لە بەرگریی پاش تووشبوون بەهێزترە

بەرگریی پاش ڤاكسینی كۆڤید لە بەرگریی پاش تووشبوون بەهێزترە

ئەگەر بیر لەوە دەكەیتەوە كە ڤاكسینی كۆڤید 19 وەرنەگریت، چونكە لە ڕابردوودا تووشی كۆڤید19 بوویت و بەرگریی لەشت بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا ماوە و بەهێزە، ئەوا پێویستە كە دووبارە بیركەیتەوە، ئەمە ڕاستییەكی زانستییە كە پاش تووشبوون بە كۆڤید19، بەرگری بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لەشدا دروست دەبێت، گەلێك لەو كەسانەی كە دوچاری كۆڤید19 بوون و چاكبوونەتەوە، پێیان وایە كە پێویست بە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید ناكات، چونكە لەشیان بەرگریی بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، لە ڕاستیدا ئەم بیركردنەوەیە لە ڕووی زانستییەوە هەڵەیە، چونكە لە نوێترین لێكۆڵینەوەی تایبەت بە كۆڤید19 دا هاتووە، كە ئەو بەرگرییەی لەش بەرانبەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كەپاش وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڤید پەیدا دەبێت، بەهێزترە لەو بەرگرییەی لەش كە پاش تووشبوون بە كۆڤید19پەیدادەبێت. سەنتەری ئەمریكی بۆ خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان CDC دەڵێت كە ئەوكەسانەی دوچاری كۆڤید19 بوون و چاكبوونەتەوە و ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرنەگرتووە، ئەگەری دووبارە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پێنج هێندە زیاترە لەو كەسانەی كە هیچ جارێك تووشی كۆڤید19 نەبوون، بەڵام ڤاكسینی تەواوی كۆڤیدیان وەگرتووە.

 

 

Top