هونەرمەندێكی دیاری سووریا كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندێكی دیاری سووریا كۆچی دوایی كرد

ئەكتەری دیاری سووری(زوهێر رەمەزان) كۆچی دوایی كرد .

(زوهێر رەمەزان) كە یەكێك بوو لە ئەكتەرە دیارەكانی زنجیرە درامای (باب ئەلحارە), ڕۆژی چوارشممە 17ی نۆڤەمبەری 2021 لە تەمەنی 61  ساڵیدا كۆچی دواییكرد, ئەم هونەرمەندە دوای ئەوەی باری تەندرووستی تێكدەچێت دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەو بۆ ماوەیەك لە بەشی چاودێری چڕدا دمێنێتەوە, بەڵام دواجار لە ڕاگەیەندراوێكدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەندیكای هونەرمەندانی سووریا كۆچی دوایی زوهێر رەمەزانی ڕاگەیاند .

هونەرمەندێكی دیاری سووریا كۆچی دوایی كرد

ئەم هونەرمەندە ساڵی 1983 بەشی نواندنی تەواو كرد لە پەیمانگەی باڵای هونەری شانۆ لە دیمەشق, سەرەتای كارەكانی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردنی لە چەند شانۆگەرییەك و دواجار ڕووی كردە كاری زنجیرە دراماو توانی لە گەڵ چەندین ئەكتەری دیاری سووری دەربكەوێت و بەشداری لە كاری شانۆ و دراما و سینەما بكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top