سێیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەڕێوەدەچێت

سێیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/11/2021 سێیەمین خولی پێشانگەی نیودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب دەستی پێكرد و دەیان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و وڵاتانی دەرەوە تێیدا بەشداربوون.

بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و بە ئامادەبوونی پارێزگای سلێمانی و ژووری بازرگانی, سێیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب بەڕێوەدەچێت,لە خولی سێیەمی ئەم پێشانگایەدا جیا لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان هاوکات لە باكوور و باشوور و ڕۆهەڵاتی کوردستانیشەوە چەندین دەزگای چاپ بەشدارن و نوێترین بەرهەمەکانی خۆیان دەخەنە ڕوو .

ئەم پێشەنگایە كە ئەمڕۆ پێنجشەمە 18/11/2021 دەستی پێكرد زیاد لە 15 وڵات تێیدا بەشدار بوون و بە سەدان ناونیشانی نوێی كتێب لە بوارە جیاوازەكاندا نمایشكران, بڕیارە ئەم پێشەنگایە تاوەكو 27/11/2021 بەردەوام بێت و چەند چالاكییەكی ڕۆشنبیری و هونەری و بە ئامادەبوونی بەشێك لە نووسەران ڕێوڕەسمی واژۆ بەڕێوەبچێت .

ئاسۆ كاكەیی

سێیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەڕێوەدەچێت
سێیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەڕێوەدەچێت
سێیەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب بەڕێوەدەچێت
Top