گۆڕانی دەنگ پاش نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت

گۆڕانی دەنگ پاش نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت

  لە سەردەمی ئێستادا نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت Rhinoplasty لە سەرتاسەری جیهاندا بە باوترین نەشتەرگەریی جوانكاری هەژمار دەكرێت، بەڵام یەكێك لە ئاكامە نەخوازراوەكانی پاش نەشتەرگەری، بریتییە لە گۆڕانی دەنگ بێ ئەوەی كاریگەری بكاتە سەر قسەكردن و دەربڕینی پیتەكان. پسپۆڕانی قوڕگ و لووت و گوێ ڕوونیان كردۆتەوە كە هۆكاری گۆڕانی دەنگ پاش نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت، دەگەڕێتەوە بۆ تەسكبوونەوەی بۆشایی لووت، یان گۆڕان لە ڕووبەری بۆشایی لووتدا كە دەبێتە هۆی پەیدابوونی بەرگری بەرانبەر بە لێشاوی هەوا، كە لە ژێیەكانی دەنگەوە دەگاتە بۆشایی لووت، دەرەنجام هەڵمژینی دەنگ لە بۆشایی لووتدا زیاد دەبێت، بەمەش تۆنی دەنگ كەم دەبێتەوە، هەندێك جاریش دەبێتە ئەگەری گنگبوونی دەنگ Hyponasal speech وەكو ئەوەی كە لە حاڵەتی گیرانی لووتدا بەدی دەكرێت، لەبەر ئەگەری ئەم ئاكامەی پاش نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت، پێویستە لەسەر ئەو كەسانەی كە دەنگ بە شێوەیەكی پرۆفێشناڵ بەكاردێنن وەكو گۆرانی بێژ، یان بێژەرەكان، پێش بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت، هەڵسەنگاندانی تەواوی مەسەلەكە لەگەڵ دكتۆردا بكەن، زیانە لابەلایەكانی دیكەی پاش نەشتەرگەریی جوانكاریی لووت بەگشتی سادە و كاتین.

 

Top