تابلۆیەك بە 30 ساڵ

تابلۆیەك بە 30 ساڵ

زۆربەی وێنەكێشان ماوەیەكی زۆر خەریكی تابلۆكانیان دەبن، تا دەگەن بەو ئەنجامەی كە مەبەستیانە، بەڵام ئەو خانمە وێنەكێشەی كۆریای باشوور، ماوەی سێ دەیەی پێچووە تا تابلۆیەكی كێشاوە، ئەو وێنەكێشە ناوی (مینگی كانگ)ـە، دوای ئەوەی بڕیاریدا كە تابلۆی (سەردەمی كامیلیا) بكێشێت، لە كۆتایی هەشتاكان دەستی پێ كرد، ئێستا ئەو خانمە لە ناوچەی 19ی شاری پاریسی فەرەنسا دەژی، ماوەیەكی زۆر بەو تابلۆیەوە خەریك بووە، دوای ئەو ماوە زۆرە توانی تابلۆیەكەی تەواو بكات، ئێستا لە نمایشگای ڤیلیبن لە هۆنگ كۆنگ دانراوە، تابلۆكانی بریتیین لە گوڵ و گوڵزار، كانگ پێی وایە جوانیی تابلۆكان لەوەدایە كە بە كاتێكی زۆر و بە بیرۆكەی جۆراوجۆر دروستی بكەیت، تا بە هەموو هەستێكەوە بتوانیت پەیام و بابەتەكەت بگەینیت، ئەو دەڵێت من ئەو تابلۆیەم بە 30 ساڵ تەواو كردووە و، ماندوبوونێكی زۆرم پێوەی كێشاوە.

 

Top