مامۆستا و هونەرمەندی شێوەكار (ڕزگار فەقێ عەوڵا) كۆچی دوایی كرد

مامۆستا و هونەرمەندی شێوەكار (ڕزگار فەقێ عەوڵا) كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 17/11/2021 لە ڕاگەیەندراوێكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوكرایەوە كە مامۆستا و  هونەرمەندی شێوەكاری هەولێر(ڕزگار فەقێ عەوڵا) بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد .

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە..

ماڵئاوا مامۆستا ”رزگار فەقێ عەوڵا”

بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە درەنگانی شەوی رابردوو مامۆستای شێوەكار (رزگار فەقێ عەوڵا) مامۆستای پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر بەنەخۆشی ماڵئاوای كرد..

بەناوی هەموو ئەندامانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەولێر پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و لەبنەماڵەی هونەرمەند دەکەین، لە خوای گەورە داواكارین بیخاتە بەر دلۆڤانی و ڕەحمەتی بێپایانی خۆی و رۆحی بە بەهەشت شاد بکات..

ٳنالله وإنا ٳليه راجعون

هیوا سعاد یونس

سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان

هونەرمەند(ڕزگار فەقێ عەوڵا) وەكو مامۆستا لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدین و وەكو شێوەكارێك چەندین پێشەنگای تایبەتی و هاوبەشی كردۆوتەوە, ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1964 لە گوندی فەقێیان لە شارۆچكەی ڕەواندوز لە دایكبووە, خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە, ئەم هونەرمەندە لە تەمەنێكی بچووكدا وەكو خۆشنووس دەستی بە هونەر كردو خوێندنەوەی شیعری شاعیرانی كوردو ڕۆژنامەو گۆڤارەكان كاریگەری لەسەر دەستپێكی هەبووە بۆ دەركەوتنی لە هونەردا, هەروەها بەهۆی كاركردنی بۆ نزیكەی 20 ساڵ لە بواری ڕاگەیاندن شارەزا بووە لە كاری دیزاین و بەرنامەكانی فۆتۆشۆپ, هونەرمەند ڕزگار فەقێ عەوڵا كە خاوەنی ژمارەیەكی زۆری تابلۆیە هەمیشە كەلتوور و هونەری كوردی كاریگەری لەسەر كارەكانی هەبووە و توانی لە هونەری شێوەكاریدا گۆڕانكاری و داهێنان بكات و بەشێوەیەك چووە نێو دونیای شێوەكاری مۆدێرن كە هەمیشە لە تابلۆكانییدا كەلتوور و مۆركی كوردی تێدا دەوكەوتە بەرچاو .

ئاسۆ كاكەیی

Top