لە سۆران و ڕواندز یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

لە سۆران و ڕواندز یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

لە ڕۆژانی 30/10/2021-29-28 یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام لە سۆران - ڕواندز بەرێوەچوو، لەم سێ ڕۆژەدا چەندین نمایشی شانۆیی و پانێل و سیمیناری شانۆیی لە سۆران، ڕواندز، دیانا، بێخاڵ، جوندیان پێشكەش كران، چەندین هونەرمەند لە شارەكانی كوردستان بانگێشت كرابوون، ئەم فیستڤاڵە دەرفەتێك بۆ ئەوەی هونەرمەندان جگە لە بینیی نمایشی شانۆیی، لە نزیكیشەوە بەدیداری یەكتری شادببنەوە و چەندین بیرو ڕا لەسەر ڕەوتی شانۆ ئاڵوگۆڕ بكەن. 

كامەران حاجی ئەلیاس

لە سۆران و ڕواندز یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

بەرێوەچوونی ئەم فیستڤاڵە لە دوای ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەنگاوێكی ئەرێنی بوو، كە لەرێگەی نمایشە شانۆییەكان جۆش و خرۆشێكی هونەریی بە بینەران و ناوچەكە بەخشی، وەكو هەنگاوی یەكەم دوای دابڕانێكی چەند ساڵە لە چالاكیی شانۆیی لەم ناوچەیەدا، ماییەی خۆشحاڵیمانە لەدوای وەرگرتنی بۆچوونی زۆرێك لە هونەرمەندانی بەشدار بوو، خاڵی بەهێزی سەركەوتنی فیستڤاڵ زۆرتر بوون لە خاڵە لاوازەكان، وەك لێژنەی ئامادەكار و لێژنەی باڵای فیستیڤاڵیش، بەشانازییەوە پێشوازی لە هەموو پێشنیاز و ڕاسپاردەكان دەكەین و، بە دڵێكی فراوانەوە پێشوازی لە ڕەخنەكان دەكەین وبە هەند وەریان دەگرین و بۆ فیستیڤاڵی داهاتوو كاری لەسەر دەكەین، هەرچەندە لێرە و لەوێ كەسانێك دوور لە هونەر، بەبێ ئەوەی ئامادەی نمایشەكان بووبن، یان نمایشێكیان بینبێت، ڕاست و چەپ هێرشیان كردە سەر فیستیڤاڵەكە، بەڵام ئێمە ڕێز لە بۆچوونەكانیان دەگرین و پێیان دەڵێین هەموو ئەوانەی بەردمان تێدەگرن ئێمە گوڵیان پێشكەش دەكەین.

لە سۆران و ڕواندز یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

 لەم فیستسڤاڵەدا هەشت گرووپی شانۆیی لە شارەكانی (هەولێر، سلێمانی، كەركووك، دەربەندیخان، دهۆك، پیرەمەگرون، كۆیە، سۆران ئامادە بوون، لە میانی فیستیڤاڵ دا گرووپی سەمای (لەیزین- سلێمانی) بە سەرپەرشتیی هونەرمەند (ڕووبار ئەحمەد) بۆماوەی دوو ڕۆژ، چەندین سەمای سەرنج ڕاكێشیان لە سۆران و سەر خەرەندی ڕواندز نمایش كرد.

لە سۆران و ڕواندز یەكەمین فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام بەرێوە چوو

لە كۆتایی فیستڤاڵەكەشدا باشترینە كانی فیستیڤاڵ خەڵات كران، كە بەم شێوەی خوارە بوو:

-خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ درا بە خاتوو (بێگەرد سەلیم) لە شانۆی تابوت لە تیپی شانۆیی پیرە مەگرون (سلێمانی).

باشترین ئەكتەری كوڕ سێ ئەكتەر لەلایەن لێژنەی هەڵسانگاندنەوە پاڵێوران، كە بریتیین لە هەریەك لە: فەرەیدون حەمە ئەمین لە شانۆی (نامەكانی دەریا) كۆیە، حەمەی شانۆی لە شانۆیی(تێ هەڵدە شەق) گرووپی شانۆی دیالۆگ لە كەركووك، مستەفا كەریم لە شانۆیی (بە تۆچی) سۆران، خەڵاتەكە درا بە (حەمەی شانۆ) لە گرووپی شانۆیی دیالۆگ لە كەركووك.

بۆ خەڵاتی باشترین دەرهێنان، سێ نمایش پاڵێوراوبوون كەبریتین لە: شانۆیی(تێ هەڵدە شەق) لە دەرهێنانی (حەمەی شانۆ) لە گرووپی شانۆی دیالۆك لە كەكووك، شانۆگەریی (بێ بار) لەدەرهێنانی (شەماڵ سەید ئەحمەد) لە تیپی شانۆیی دەربەندیخان، شانۆگەریی (كێ دێ مریت) لە دەرهێنانی هەلكەت ئیدریس ڕێڤەبەریا هونەری شانۆیی دهۆك.

خەڵاتەكە بەهاوبەشی درا بە دوو دەرهێنەر، كە بریتین لە شەماڵ سەید ئەحمەد لە تیپی شانۆیی دەربەندیخان و هەلكەت ئیدریس لە دهۆك.

بۆ خەڵاتی باشترین بیرۆكە و دەق، سێ نمایش پاڵێوران، كە بریتی بوون لە شانۆگەریی (بێ بار) لە تیپی شانۆیی دەربەندیخان و، لە ئامادەكردنی (ئاراس عەبدولڕحمان)، شانۆیی (نامەكانی دەریا) گرووپی شانۆی بۆ شانۆی سەرشەقام بیرۆكەی (هونەر تاهیر)، شانۆیی (تاونباری بێ تاوان) سەنتەری ڕۆشنبیریی زانكۆی جیهان – هەولێر، بیرۆكەی (ئاكام ئیدریس)، خەڵاتەكەش درابە (هونەر تاهیر) لە شانۆی (نامەكانی دەریا) لە گرووپی شانۆیی بۆ شانۆی سەرشەقام، بیرۆكەی (هونەر تاهیر) .

 لێژنەی هەڵسەنگاندن پێكهاتبوو لە:

هونەرمەند د.نیاز لەتیف.

هونەرمەند تەلار هیرانی.

هونەرمەند مەسعود عارف.

شانۆگەرییەكان لە (سۆران، ڕواندز، دیانا، بێخاڵ، جوندیان) نمایش كران.

هەرلەمیانی فیستڤاڵەكەداچەند چالاكییەك پێشكەش كران، وەك:

- پانێڵێك كە لەلایەن (د.كەیفی ئەحمەد، م.هونەر تاهیر) پێشكەش كرا.

- سیمینارێكی شانۆیی كە لەلایەن ڕەخنەگری شانۆ (حەمە سوار) پێشكەش كرا.

لە كۆتایی فیستیڤاڵەكەدا لێژنەی هەڵسەنگاندن چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەی ئاراستەی لێژنەی باڵای فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام سۆران – ڕواندز كرد، بەم شێوەیە:

1-ناوی فیستیڤاڵەكە (لە شانۆی سەرشەقام)ـە وە بگۆڕدرێت بۆ(شانۆی شەقام).

2- لە فیستیڤاڵێكی لۆكاڵییەوە ببێتە فیستڤاڵێكی كوردستانی و، سەرجەم نەتەوە و پێكهاتەكان لەخۆ بگرێت.

3- فیستیڤاڵ هەرساڵەو تیشك بخاتە سەر دیاردەیەك و، بكرێتە دروشمی فیستیڤاڵ.

4-بابەتەكان پەیوەست بن بە شانۆی شەقام و خواستی بینەرانی شەقام.

5-پابەندبوونی گرووپە بەشداربووەكان، بە ڕێنماییەكان و بڕیارەكانی لێژنەی فیستیڤاڵەوە، لەرووی دەق و بابەتەوە.

6- لەگەڵ نامەی بانگهێشتكردن بۆ فیستیڤاڵ، بیرۆكەی بەرهەمەكە بگاتە لێژنەی سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵ.

7-دەستنیشانكردنی پانتایی، یان شوێنی نمایش، كە پەیوەست بێت بە بەبیرۆكەكەوە، یانیش دەرهێنەر ئازادە لە دەستنیشانكردنی شوێنەكان، لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی، یان فۆتۆ بگاتە دەستی گرووپی بەشداربوو.

8- بەرهەمی بەشدار بوو، دەبێت لە هیچ فیستڤاڵێكی دیكەی هاوشێوەی ناوخۆیی بەشداریی نەكردبێت.

9- بۆ دەوڵەمەندكردنی فیستیڤاڵەكە، چەندین سپۆنسەر بێنە ناو فیستیڤاڵەكە و ئاماژە بەناوو لۆگۆیان بكرێت.

10 لە ڕووی میدیا و سوشیال میدیاوە، زیاتر گرنگی بە فیستیڤاڵ بدرێت، لە ڕووی ڕیكلامی ناوخۆییەوە زیاتر ڕواندز و سۆران بە پارتیشن و فلێكس و تابلۆی تیشكی بڕازێنردێتەوە.

11- بەهۆی ئەوەی گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی ڕووی تێ دەكەن، گرنگە ڕەچاوی كولتووری و ئەو شوێنانە بكرێت كەلەو ناوچەیەدا هەیە، بەجۆرێك لە خزمەت شوناسی ئەم ناوچەیەدا بكرێت.

12- سەرجەم چالاكی و بەرهەمەكانی فیستڤاڵ دیكۆمێنت بكرێت و بپارێزرێت.

Top