سكارلێت و دیزنی ئاشتبوونەوە

سكارلێت و دیزنی ئاشتبوونەوە

دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك ناكۆكییەكی بەهێز كەوتبووە نێوانیانەوە لەسەر فیلمی (Black Widow)، لە چەند رۆژی رابردوودا خانمە ئەكتەری ئەمریكی و كۆمپانیای واڵت دێزنی رایان گەیاند كە گەیشتوونەتە رێككەوتنێك و هیچ كێشەیان نەماوە.

سكارلێت و دیزنی ئاشتبوونەوە

بەپێی ئاژانسی ئەسیوشێتد پرێس سكارلێت لە دادگای لۆس ئەنجلۆس داوایەكی دژی كۆمپانیای ناوبراو بەرز كردبووەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە نمایشكردنی فیلمەكەی لە رێگای خزمەتگوزاریی دیجیتاڵی كۆمپانیاكەوە، پێچەوانەی گرێبەستی نێوانیانە و بێبەشی دەكات لەو قازانجانەی لەو رێگایەوە كۆمپانیاكە دەستی دەكەوێت، چونكە بەگوێرەی گرێبەستەكە، پێویستە فیلمەكە تەنیا لە هۆڵەكانی سینەما نمایش بكرێت و داهاتەكەشی بە فرۆشتنی پلیتەكانەوە بەستراوەتەوە، بەڵام نمایشكردنی لە رێگای دیجیتاڵییەوە كاریگەریی لەسەر داهاتی سكارلێت دەبێت».

لەلایەن خۆیەوە كۆمپانیای واڵت دێزنی رایگەیاند: نمایشكردنی فیلمەكە جگە لە هۆڵەكانی سینەما، ئەگەری ئەوەی زیاد كرد كە سكارلێت قازانجی زیاتری دەستكەوێت، لە هەمان كاتدا بڕی 20 ملیۆن دۆلاریش لە كۆمپانیاكە وەردەگرێت.

هەرچەندە تا ئێستا ناوەڕۆكی رێككەوتنی نێوانیان رانەگەیەندراوە، بەڵام هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان دربڕیوە بەو رێككەوتنە و بەڵێنیاندا كە لە داهاتووشدا لە كاری هاوبەشی نێوانیان بەردەوام بن.

جێگای سەرنجە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا فیلمی (Black Widow) نمایشكردنی فیلمەكە دواكەوت و لە مانگی تەمموز داهاتی گەیشتە زیاتر لە(150) ملیۆن دۆلار، بەڵام بە هۆی نمایش كردنی لە سەكۆی واڵت دێزنی داهاتەكەی دابەزی.

https://arabic.sputniknews.com/

Top