بریتنی سپێرز دۆسیەكەی بردەوە

بریتنی سپێرز دۆسیەكەی بردەوە

دوای 14 ساڵ لە ناكۆكی و كێشەی یاسایی نێوان خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی(بریتنی سپێرز) لەگەڵ باوكیدا, دادگای لوس ئەنجلوس دۆسیەكەی یەكلاكردەوەو بریتنی سەركەوتنی بەدەست هێنا .

لەم بارەیەوە بەشێك لە هونەرمەندان و كەسایەتی دیاری جیهانی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و پیرۆزبایی لە بریتنی سپێرز كرد .

(لەیدی گاگا) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی كۆنی خۆی و بریتنی بڵاوكردەوە كە بۆ ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە, هەروەها لەیدی گاگا ستایشی بریتنی كردو بە كەسێكی بەهێز و خۆڕاگر وەسفی كرد, لەدرێژەی نووسینەكەیدا دەڵێت: تۆ شایەنی ئەوە نەبووی كە بەسەرت هات .

بریتنی سپێرز دۆسیەكەی بردەوە

هەروەها خانمە ئەكتەری ئەمریكی (پاریس هێلتۆن) لە تویتێكدا ئەویش بەهەمان شێوە وێنەیەكی خۆی و بریتنی بڵاوكردەوە, هەروەها (جێف تیمۆنز)ی ئەستێرەی پۆپ و ژمارەیەك ڕاگەیەندكار و كەسایەتی جیهانی .

بریتنی سپێرز دۆسیەكەی بردەوە

ڕۆژی 12ی نۆڤەمبەر دادگای باڵای لۆس ئەنجلوس بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی باوكی بریتنی سپێرز لە پارەو سامانی كچەكەی كە ئەم بابەتە نزیكەی 14 ساڵی خایاند و گەیشتە ئەوەی بریتنی چەندین جار هەوڵبدات و لەسەر مافی خۆی لە دادگادا بێتە دەنگ و بەهاوكاری پارێزەرەكانی جێگیریی باری دەروونی خۆی بسەڵمێنێت و بتوانێ مافی بەكارهێنانی پارەو سامانەكەی خۆی وەربگرێتەوەو لە دادگا ئەو تۆمەتەی باوكی ڕەت بكاتەوە كە گوایە باری دەروونی تەواو نییەو نازانێت پارەو سامانەكەی چۆن و بەچی خەرج دەكات .

ئاسۆ كاكەیی

Top