کاتژمێری گالاکسی Watch4 و Watch4 Classic

کاتژمێری گالاکسی Watch4 و Watch4 Classic

سامسۆنگ ئەزموونی کاتژمێرە زیرەکەکان دەباتە ئاستێکی بەرزتر بە ڕاگەیاندنی هەردوو کاتژمێری گالاکسی Watch4 و Watch4 Classic

گومانی تێدا نیە کە کاتژمێرە زیرەکەکان بوونەتە ئامرازێکی بەهێز بۆ یارمەتیدانمان لەمانەوەی سەرنجمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، چ پەیوەندی بە لەشڕێکی یان پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی ژیانێکی قەرەباڵغ و سەرقاڵی بێت. لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەردوو کاتژمێری Watch4 و Watch4 Classic ، سامسۆنگ توانی ئەزموونی کاتژمێرە زیرەکەکانی گالاکسی بباتە ئاستێکی تر، تا لە ڕێگەیەوە پێوەرێکی نوێ بۆ ئەم پۆلە دابنێت.
زنجیرەی کاتژمێرەکانی گالاکسی Watch4 دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر هەموو ڕۆژێک تەندروستتر بژی، و هەروەها دەوڵەمەندە بە زیادکردنێکی نوێ و نایاب بۆ دەوڵەمەندکردنی تایبەتمەندیەکانی تەندروستی و لەشڕێکی لە سامسۆنگەوە، وەک ئامرازی پێوانەیی نوێ بۆ پێوانەی پێکهاتەی جەستەیی، کە رێژەی چەوری و پێکهاتەی پەیکەری ئێسکی بۆ بەکارهێنەرەکەی پێشکەش دەکات. و بەکارهێنەر دەتوانێت ڕاهێنانی زیاتر بکات لەسەر بنەمای ڕێنماییەکان و ئاڕاستەکان کە دابینی دەکات، لەگەڵ دەرفەتەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بەرەنگارییەکان بە کۆمەڵ کە یارمەتیت دەدات لە پەیوەندی کردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەردەوام بیت، بەم شێوەیە ئاسان دەبێت بۆ بەکارهێنەر بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاستی کارایی خۆی هەموو ڕۆژێک، ئەمەش بە هۆی بەکارهێنانی هەریەک لە کاتژمێری گالاکسی Watch4 و Watch4 Classic.
دەتوانیت سەیری وێنەکانی خوارەوە بکەیت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر دوایین کاتژمێرە زیرەکە نایابەکانی سامسۆنگ

Top