ئەدێل باس لە كاریگەری جیابونەوەكەی دەكات

ئەدێل باس لە كاریگەری جیابونەوەكەی دەكات

خانمە گۆرانیبێژ و ئەستێرەی دیاری بەریتانی(ئەدێل)ی تەمەن 33 ساڵ, لە نوێترین دەركەوتنیدا چەند زانیارییەكی نوێی دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆی خستە ڕوو .

ئەدێڵ لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری(ڕۆڵینگ ستوون) باسی لە هەڵوەشاندنەوەی پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەی كردو ئاماژەی پێدا كە زۆر كاریگەریی لەسەر ژیان و باری دەروونی درووست كرد, بە ڕادەیەك كە جیابوونەوە لە (سیمۆن كۆنیكی)ی هاوسەری پێشووی بە بڕیارێكی قورس وەسف كرد و دڵتەنگی لە شكستی ئەم پڕۆسەیە دەربڕی .

لە سەردەمێكدا كە ئەدێل تەمەنی 3 ساڵ دەبێت باوكی لە دایكی جیادەبێتەوەو هەر ئەمساڵ باوكی ئەدێڵ لە تەمەنی 57ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, بەڵام بە لێخۆشبوون و چارەسەركردنی كێشەكان پەیوەندی نێوان كچەو و باوكی درووستكردەوە, لەم بارەیەوە ئەدێل ڕایگەیاند كە باوكی یەكەم كەسە گوێ لە گۆرانی و بەرهەمە نوێیەكانی بگرێت پێش بڵاوكردنەوەی, لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆی و باوكی ئەدێل گوتی: تاوەكو گفتوگۆمان نەكرد لە قوڵایی ئەو هەستە تێنەگەیشتم كە بەرامبەری هەمبوو .

نوێترین كاری هونەری ئەدێل بریتی دەبێت لە ئەڵبۆمێكی گۆرانی بەناوی(30) كە ئەمەش لە سەردەمی جیابوونەوەی لە هاوسەركەی و مانەوەی پەوەندی نێوان خۆی و كوڕەكەی بەرهەم هاتووە, هەروەها ئەم ئەڵبۆمە دوای دابڕانێك دێت لە دای نزیكەی 6 ساڵ لە بڵاوكردنەوەی كاری هونەری .

ئاسۆ كاكەیی

Top