ئەمریكا ئامادەیە بەرگریی لە تایوان بكات ئەگەر چین هێرشی بكاتە سەر

 ئەمریكا ئامادەیە بەرگریی لە تایوان بكات ئەگەر چین هێرشی بكاتە سەر

 

ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز هەواڵێكی بڵاوكردووەتەوە كە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لەمیانی کۆڕبەندێکدا سەبارەت بە ئەگەری ئەوەی كە چین هێرش بکاتە سەر تایوان هەڵوێستیان چی دەبێت گوتی: ڕوونی کردەوە  كە ڕۆڵی واشنتن ئەوەیە دەیەوێت دڵنیا ببێتەوە لەوەی تایوان سەرجەم ئامڕازەکانی هەبێت بۆ بەرگریکردن لەخۆی.

 

بلینکن زیاتر دەڵێت: لە هەمان کاتدا دەتوانم بڵێم ئێمە بە تەنیا نین لەوەی بمانەوێت ئاشتی و سەقامگیری لەو بەشەی جیهاندا بپارێزین. هاوكات ڕوونی كردەوە كە زۆرێک لە وڵاتان پێیان وایە هەر کارێکی تاکلایەنانە بۆ بەکارهێنانی هێز بەمەبەستی گۆڕینی پێگەی تایوان هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوانیش هەڵوێستیان دەبێت.بەڵام ناوبراو ئەوەی باس نەكردووە كە مەبەست لەو هەڵوێستەی وڵاتەكەی چییە.

 

جێی وەبیرهێنانەوەیە كە مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن ڕایگەیاندبوو كە  ئەگەر چین هێرش بکاتە سەر تایوان ئەوا ئەمەریکا بەرگری لە تایوان دەکات.

 

 

Top