داواكاریی ڤیزای ئێرانی زیادیكردووە

داواكاریی ڤیزای ئێرانی زیادیكردووە

پاش ڕاگرتنی بۆ نزیکەی ٢ ساڵ، لە سەرەتای ئەم مانگەوە پێدانی ڤیزای گەشتیاریی و ئاینی ئێران بە ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە. لەمبارەیەوە کونسوڵی ئێران دەڵێت، بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان ڤیزا دەدەنە گەشتیاران، خاوەن نوسینگەکانی گەشتیاریش دەڵێن، بەراورد بە ڕابردوو داواکاری ھاووڵاتیان بۆ ڤیزای ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. زیادبوونی داواكاریی گەشتكردن بۆ ئێران لەئاكامی دابەزینی بەهای دراوەكەی دێت، بەڵام ئەمە بەزیانێكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق دەگەڕێتەوە چونكە جگە لەوەی كاریگەریی لەسەر خەرجكردن و چوونە دەرەوەی دراوی قورس دەكات هاوكات زیانی بەلایەنی تەندروستی و گەشتیاریی ناوخۆش گەیاندووە.

Top