عێراق 11 یەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری غازی سروشتی یە و زۆرترین غازەكەی بەفیڕۆ دەچێت

عێراق 11 یەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری غازی سروشتی یە و زۆرترین غازەكەی بەفیڕۆ دەچێت

گەرچی نرخی غازی سروشتی تا دێت لەبازاڕە جیهانیەكاندا بەرز دەبێتەوە تێچوونی بەرهەمهێنان و گواستنەوەشی بەرزبووەتەوە كەچی وڵاتای عێراق كە 11 یەمین وڵاتی جیهانی بەرهەمهێنەری غازی سروشتی یە لەجیهاندا یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین غازەكەی بەفیڕۆ دەدات، لەمبارەیەوە لەمانگی ئەیلووای ئەمساڵەوە تا ئێستا بەرهەمی عێراق گەیشتووەتە 2 ملیار و 897 ملیۆن پێ سێچا لەرۆژێكدا كە زیاتر لە ملیارێك و 500 ملیۆن پێ سێچای بەفیڕۆ دەچێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردووتەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی باکوور و ناوەڕاست بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی رۆژانە 348 ملیۆن پێ سێجایە، لەو بڕە 115 ملیۆن پێ سێجای بەفیڕۆ دەچێت، لە بەسرە، زیقار و میسان بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی دوو ملیار و 531 ملیۆن پێ سێجایە لە رۆژێکدا لەو بڕەش ملیارێک و 392 ملیۆن پێ سێجا دەسووتێت. سووتاندن و بەفیڕۆچوونی گاز لە عێراق لە کاتێکدایە ماوەیەکە قەیرانی گاز لە وڵاتانی ئەوروپا دروستبووە و پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر گاز زیاتر بەرزبێتەوە.
بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، یەدەگی گاز لە وڵاتەکە 124 تریلیۆن پێ سێجایە، نزیکەی 70٪ـی گازی هاوەڵە کە لە کاتی دەرهێنانی نەوت بەرهەمدێت.

Top