ڕەوا جەمال گۆرانی(لەگەڵ تۆدا)ی بڵاوكردەوە

ڕەوا جەمال گۆرانی(لەگەڵ تۆدا)ی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (ڕەوا جەمال) گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە, بڵاوكردنەوەی ئەم گۆرانییە لەكاتێكدا كە لەم چەند ڕۆژەدا ڕەوا جەمال ساڵڕۆژی 36 ساڵەی یادی لەدایكبوونی خۆی كردەوە .

دكتۆر (ڕەوا جەمال) بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونیەوە وەكو دەربڕینێك بۆ دۆستان و هەوادارەكانی, لە چانێڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(لەگەڵ تۆدا) بڵاوكردەوە كە (چیا محەمەد) ئاوازەكەی ئامادەكردووەو شاعیری دیاری كورد(عەبدوڵا پەشێو) هۆنراوەكەی نووسیوەتەوە, هەروەها لەم بەرهەمەدا لەپاڵ ژەنینی ئامێری پیانۆ(قەیس حەسەن) كاری دابەشكردن و موزیكی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

لەگەڵ ڕاگەیاندنی گۆرانی(لەگەڵ تۆدا), ڕەوا جەمال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام نووسیویەتی: ئەمەوێت زۆر سوپاس و پێزانینی نەبڕاوەم بۆ بوونی ئێوەی دڵسۆز و هاوڕێ و ئازیز دەربڕم بۆ ئەو هەمووە نامە و پەیوەندیە تەلەفۆنی و پەیامە شیرین و جوانانەی بۆتان ناردم وڕۆژی لە دایکبوونمتان لەلا جوان کردم، خوا ئێوەم لێ نەستێنێت و تەمەن بات بتوانم ئەوەی بەمن بکرێ لە خزمەتتانا بەردەوام بم، مایەی خۆشحاڵی و شانازیمن.

هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: پێم خۆشبوو وەک دیارییەکی ڕۆژی لە دایکبوونیشم لە پای ئەو هەموو سۆز و خۆشەویستیەی ئێوەی ئەزیز ئەم بەرهەمە نوێیەم بڵاو بکەمەوە و پێشکەشتانی بکەم، بە ئومێدی ئەوەی هەروەک چۆن لای خۆم زۆر تایبەت و جیاوازە و نزیکە لە هەستو سۆزی خۆم ، ئاواش بگاتە لای دڵ و گوێی ئێوە و چێژی لێ ببینن .

ئاسۆ كاكەیی

Top