داستانی سحێلا تەواوكاری داستانی پردێ‌ و شكستێكی گەورەی دوژمنان وداگیركەران..

داستانی سحێلا تەواوكاری داستانی پردێ‌ و شكستێكی گەورەی دوژمنان وداگیركەران..

ئەگەر بەكورتی بە مێژوو دوێنی و ئەمڕۆیی خەبات و تێكۆشان و دەیان داستانی بەرگریكردن و رزگاریخوازی گەلەمان و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی بارزانیی بچینەوە و هەڵوەستەی لە سەر بكەین ، ئەوا ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرمان بۆ دەردەكەوێت ، ئەویش ئەوەیە كە ، دوژمنان كورد وكوردستان چەندین جار بە پیلانگێری و گەلەكۆمەكی و ئینجا لە ڕێگەی چەك و فرۆكەی پێشكەوتوو و هەروەها تیرۆر و گەمارۆدان و تابووری پێنجەم و دەیان كاری ترسناكی تر هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنی ئەو رێباز و كاروانە پر شانازییەیان داوە تا خامۆشی بكەین و ساردی بكەنەوە و یانیش بەڵارێدایی ببەن تا سازش بكات ، بەڵام خۆڕاگری و تێكۆشان و فیداكاری پارتی و بارزانیی و دڵسۆزان و پێشمەرگە گشت ئەو هەوڵانەی مایەپووچكردۆتەوە و لەگەڵ ئەوەی دەبوایە ، دوژمنان وانە و پەند وەربگڕن بەڵام بەردەوام خۆیان تاقیكردۆتەوە و شكستی گەورەیان بەرەكەوتووە .
دوای ئەنجامدان و سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كە پاساوێك بوو بۆ ئەو پیلانگێرییەكەی لەمێژبوو دوژمنان خەونیان پێوە دەبینی كە كۆتایی هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان بوو ، لە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەر بە پاساویی چەسپاندنی یاسا كە دیار بوو ئامانجی ئەو سوپایە تەنیا بۆ ئەوە نەبوو كە ئەو ناوچانەی جێناكۆكن داگیریان بكەن، نیازیان وابوو تەواوی كوردستان داگیر بكەن و ئەم قەوارەیە لەنێو ببەن. سەرۆك بارزانی بڕیاری دا كە شەڕی مان و نەمان بكەین و هەر ئەو ڕۆژە لووتی دوژمن شكێندرا و نەمانهێشت كوردستان بكەوێتە دەستی دوژمن."
داگیرركەران و دوژمنان پیلانگێری قرێژیان بەردەستەوە بوو تا سێگۆشەی سنووری هەرسێ وەڵات بگرن و ڕیگە نەدەن كوردستان هەوایەكێش هەڵمژێت و دەستی كوردستان لە دنیا ببڕن و هێزێكی ئێجگار گەورەیان هێنابووە سحیلا و عەین‌عوێز كە لە چەند فیرقەی سوپا و حەشد و پۆلیسی فیدرالی و چەندین ڕاوێژكار و سوپای وەڵاتانی تر پێك هاتبوون، بەڵام هەموو پلان و پیلانەكانیان بەرامبەر بە پێشمەرگە شكستی هێنا، ئەویش بە چەكێكی كەم، هەر بەو چەكە كەمەوە توانیمان ئەو خەسارەتە گەورەیە لەو هێزانە بدەین.سحێلا تەواوكاری داستانی پردێ بوو، هەموو هێزێكیان كۆ كردبووەوە لە مەحموودیە و سحێلا، هەر لەو داستانەی سحێلاشدا تووشی شكست بوون، هیچ جارێك با دوژمن لە خەیاڵیدا نەبێت كە كوردستان داگیر بكات، چونكە ئەم وەڵاتە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی خۆی ئاوەدان بووە.
لە داستانی سحێلاش ھەروەك داستانی پردێ، دوژمن خۆی نەگرت و شكا و چەما و خۆی لەبەرامبەر ئازایی و نەبەردیی پێشمەرگە نەگرت و ھەر زوو ددانیان بە شكستیاندا نا.بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی، گەلی كورد مێژووی خۆنەچەماندنی خستە نێو خەباتی فیداكاریی خۆیەوە و داستانی سحێلا بە فەرماندەییی فەرماندەی دوژمنبەزێنی ھەرە بەتوانا، جەنابی مەنسوور بارزانی بوو، ئەو، لەوێ بە ھەموو پێشمەرگەكانی گوت: ''خوێنی من لە ھی ئێوە عەزیزتر نییە، گەر دوژمن لێرە دەرباز ببێت، مان و نەمانی ئێمەیە''.
جێی ئاماژەیە، كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە رۆژی 20/10/2017 لەمیحوەری پردێ كە دواتر بەداستانی پردێ ناسرا، بەتێكشاندنی تانكی ئەبرامزی ئەمریكی، كە بەهێزترین تانكی جیهانە، توانی پێش له پەلاماری ملیشیاكانی حەشد بگرێت و بیان وەستێنێت.هەروەها هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان له رۆژی 26/10/2017 ‌ ‌میحوەری سحێلا، لەشەڕێكی نابەرامبەر و بە رۆحێكی گیانفیدایانه سەری نەچەماند و ‌رووبەڕووی هێرشی ملیشیاكانی حەشدی شەعبی بووەوە و توانییان ئەو هێرشەش تێك بشكێنن.داستانی سحێلاش داستانێكی تر بوو لەو سەركەوتنە پر گەوھەرانەی كورد و كوردستان كە شكستێكی مەزنیان بەسەر دوژمنان و داگیركاران هێنا لەپێناو مانەوەی گەلێك بە خۆنەچەمێنی و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی كوردستان.ئیتر كە بڕیاری یان كوردستان یان نەمان نەمان یاندا ا، لەوێش پێشمەرگەی كوردستان بە داستانێكی پرنەبەردی و قارەمانانە وەڵامی دوژمنان و داگیركەران و خیانەتكارانی دایەوە، وانەیەكی بەهێزی وەهایان دایە دوژمن و خیانەتكاران كە جارێكی دیكە بیر لە پەڵاماردان و داگیركاری بۆ سەر هەرێمی كوردستان نەكەنەوە.

Top