كارمه‌ند و پزیشكانی هەلەبجە كارتی ڤاكسینیان نەبێت مووچه‌یان پێ نادرێت

كارمه‌ند و پزیشكانی هەلەبجە كارتی ڤاكسینیان نەبێت مووچه‌یان پێ نادرێت


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند هەر فەرمانبەرو و پزیشكێك ڤاكسینی وەرنەگرتبێت و كارتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت موچەی پێنادرێت، هاوكات داوا لە پارێزگای هەڵەبجە دەكەن كە بۆ فەرمانگەكانی دیكەی حكومەتیش ئەو مەرجە لە كاتی وەرگرتنی موچەكانیان رەچاوبكرێت .
لە راگەیاندراوەكەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەدات كە لەپێناو پاراستنی تەندروستی خەڵكی شارەكە زیاتر رێكاری پێویست بۆ پابەندبوونی ھاوڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بەتایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بگیرێتەبەر هەر بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریانداوە لە ماوەی داھاتوودا لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانەدا ئەو كارمەندو پزیشكەی ڤاكسینی كۆڕۆنای وەرنەگرتبێت و ھەڵگری كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت موچەی پێنەدرێت.
هاوكات لە راگەیاندراوەكەدا تەندروستی هەلەبجە داوا لە كارمەندانی دەكات كە ئەوانەی تا ئێستا ڤاكسینیان وەرنەگرتووە ئەوە پێویستە بەزووترین كات ڤاكسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە كە ھەڵگری ڤایرۆسەكە نین كە ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی وڵاتەكەمانە.

Top